داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
ئەنجامی گەڕان بۆ وشەی چاوگ لە گووگڵ

SEO کورتکراوەی (Search Engine Optimization) یان (Search Engine Optimizer) بە مانای پوختەکردنی بزوێنەری گەڕان یاخود پوختەکەری بزوێنەری گەڕان دێت، واتە ماڵپەڕ بە شێوەیەک ڕێک بخەیت کە لە ڕیزی پێشەوەی ئەنجامەکانی گەڕاندا بێت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.

پوختەکردنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان لە چەند خاڵێکی جۆراوجۆر پێک دێت کە هەموو خاوەن ماڵپەڕ/وێبماستەرێک پێویستە بیان زانێت و جێبەجێیان بکات. لەکاتێکدا پوختەکردنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان زۆر سانایە، بەڵام لەلایەن زۆرێک لە خاوەن ماڵپەڕەوە فەرامۆش دەکرێت، بەتایبەت لە نێو ماڵپەڕە کوردییەکاندا کە تا ڕادەیەکی زۆر وێبماستەران لەم لایەنە بێ ئاگان.

لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێت ئەو خاڵانە باس بکرێت کە هاوکار دەبن لە پێشخستنی ئاستی ماڵپەڕەکەت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.

وتاری سەرەکی »