دەستپێک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
ب (Protected "دەستپێک" [edit=sysop:move=sysop])
ب (پڕۆژە:دەربارە گواستنەوە بۆ دەستپێک: هەمان دەقە)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
== پێناسەیەک چاوگ ==
ئەمە بۆ کورتەیەکی پێناسەی گشتی چاوگە
[[Image:Chawg-logo-Wiki.png|left|120px|thumb|]]
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری [http://www.opensource.org سەرچاوەی کراوە]دا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت.
باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی [http://www.opensource.org/licenses OSL] دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن [http://www.chawg.org/wiki/index.php?title=%DA%AF%D9%86%D9%88/%D9%84%DB%8C%D9%86%D9%88%DA%A9%D8%B3 GNU/Linux] بخوێننەوە.
ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.
== لۆگۆکەمان ==
لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.
== پڕۆژەمان چییە؟ ==
پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە  [http://www.chawg.org/meko مەکۆکان] و  ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.
== ڕەخنە و تێبینی ==
ئێمە و ئەوانەی دەنوسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لەنوسین و بابەتبەکانماندا نەبێت. لەچاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەردەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نوسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟
 
لەچاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نوسەر بکەن تابڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنوسن بنوسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کەنوسراون. هەرلەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای [http://www.mediawiki.org ویکی]مان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە.
تەنها [http://www.chawg.org/contact.php کرتە] بکەو داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها:
 
ناو یان نازناو.
 
پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار.
*زیاتر داواکراو نییە.
بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە '''ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەر دروستکەر''' هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. '''ڕەخنە''' بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کەخۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٣٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨

ئەمە بۆ کورتەیەکی پێناسەی گشتی چاوگە