دەستپێک

لە چاوگ
Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکار دەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..
بەخێربێیت بۆ چاوگ
زانستێکی درشت و کراوە
١٢٦ وتار لە ویکیی چاوگ نووسراون


وتاری هەفتە

Chawg-blog-screenshot2020.png
وێبڵاگ یا بڵۆگ و بڵاگ، هەر چۆنێک دەخوێنرێتەوە لە زمانەکان کێشەیەک نابێت. تەنها ئەوەیە وەکو پەنجەرەیەکی بچووک بەکاری دەهێنین بۆ بڵاوکردنەوەی دەربارەی ئەڵقەکانی پۆدکاست. هەروەها جار جار لێرە و لەوێ ڕای خۆمان لەسەر دۆخێک یاخود دیاردە و چارەسەرێک دەنوسین بۆ بابەتەکان. ڕووکارەکەی هەر لەسەر بنەڕەتی وۆردپرێش بەکار دەبات، کە سادەترین و سووکەڵەترینە لە هەموو ئامێرەکان. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە هاوڕێیان بەڕێوبەری کوردی و پشتگیریی کوردی دەکەن و دەمانەوێت هەمان ئەو ڕووکارە بەکاربەرین، کە ئەوان کردویانە بە کوردی. واتا بە بەردێک دوو نیشان، نەک چۆلەکە/پاساری و کێشکە. تکایە بۆ هەر پێشنیار و پێشنیازێک پەڕەی پەیوەندی لێرەوە بەکاربەرن، یاخود گەر پرسیاری تەکنەلۆژی و ئایتییە ئەوە مەکۆکەی فەیسبووک بەکاربەرە (بەهۆی ئەوەی ئێستا زۆرترین شوێنە، کە خەڵکی کوردستان بەکاری دەبەن

گرنگترین وتارەکان

دوایین گۆڕانکارییەکان

بابەتی هەڕەمەکی


ناوی ئەپاچی Apache هەڵبژێردراوه وەک ڕێز لێنانێک بو هیندییە ئەمەریکاییەکان، ئەو خێڵه ڕەسەنه ناوبانگیان هەبوو بەئازایەتیی و توند و تۆڵی ئاکاریان. بەشێوەیەکی گشتی ناوەکه جێی ڕەزامەندی بوو، ئەگەرچی لەبنەڕ‌ەتدا ناویئەپاچی لەو گورزە(پاچ patch) کۆده پشتێنییانەوە هات کە بۆ چاکسازی کردنی ڕاژەکار پەرەی پێدرا.

پێش ئەوەی بجینە قوڵایی باسەکەوە دەبێت لەبەرچاوی خۆمان نمونەیەکی زندووی ژیانی ڕۆژانەمان دروستبکەین بۆ تێگەشتن لە CHMOD پەڕگە و بوخچە. بۆ نمونە لەفەرمانگەیەک کاردەکەین گەنجینە ژوورێکە و کۆمپیوتەر ژوورێکە و ژووری چاوڕوانی بۆ میوانان ژوورێک.

  • بەڕێوەبەری دەزگا= بۆی هەیە بچێتە هەموو ژوورەکان Owner
  • فەرمانبەری دەزگا= بۆی هەیە بچێتە ژووری چاوەڕوانی و میوانان تابزانێت و کێ لەوێیە؟ هەروەها وەکو فەرمانبەرێک بۆی هەیە بچێتە ژووری کۆپیوتەر هەموو کات. وە دەتوانێت بچێتە ژووری گەنجینە ئەگەر بەڕێوەبەری دەزگا ڕێگای بدات لەگەنجینە چەند کەرەستەیەک یان دۆکۆمێنتیکی پێویست بهێنێت بۆ کاتێک ڕێگەدراوە Group
  • میوانی دەزگا= دەتوانێت بێتە ژووری چاوەڕوانی یان بێتە بەردەم دەزگاکە و ئەو تەختانەی کەلەدەرەوەی دەزگاکە هەڵواسراون وەکو ناوی دەزگاکە و شالیاری دەزگاکە بخوێنێتەوە Other

کرۆکی بنەڕەتبوونی کارەکە دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشەوە کەلەسەرەوە نمونەیەکمان داوە لەسەریان:

Owner
Group
Other
  • Owner:خاوەنێتی.
  • Group: گرووپ.
  • Other: ئەوانی تر.

ئەمانەش لەخۆیاندا ئەرکەکان دابەش دەکەن بۆ سێ فرمانەدەسەڵاتەوە کەئەمانەن:

read=r
write=w
execute=x

ئەمانەش وەکو خۆیان هەر یەکە و بۆ ژمارەیەک هێما دەکەن:

read(r)= 4
write(w)= 2
execute(x)= 1

کۆی هەرسێکیان بەرزترین ئاستی دەکاتە 7. لەبەر ئەوەی باسەکە ئاڵۆز نەبێت بانمونەیەکی بچووک وەربگرین لەسەر بڵاوترین ژمارەی CHMOD mode کەبەرچاومان دەکەوێت بەبەردەوامی775. نرخەکان لە (0بۆ7)ــن.

User (rwx) = 4+2+1 = 7
Group(rx) = 4+1 = 5
World (rx) = 4+1 = 5
chmode mode = 0755 

بەتەنیشت یەکەوە:

-rwxr-xr-x

بەکورتی با زۆرتر...

ئەمڕۆ لە مێژووی ئایتیدا...

پرۆژە ویکییە گرنگەکان