دەستپێک

لە چاوگ
Share/Save/Bookmark
Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکار دەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..
بەخێربێیت بۆ چاوگ
زانستێکی درشت و کراوە
١٢٥ وتار لە ویکیی چاوگ نووسراون


وتاری هەفتە

تەختەکلیلی کوردی

تەختەکلیلی کوردی لەسەر سیستەمی ماک - چارەسەر

بەبۆنەی ئەوەی لە سیستەمە نوێکانی ماکدا واتا لە های سێراوە High Sierra هەم جۆری پەڕگەی سیستەم گۆڕاوە APFS. وە هەم جۆرەکانی دەسەڵاتی بوخچە و پەڕگەکان و توانای بەکارهێنەر. ئەمەش کێشمەکێشێکی زۆری یونیکس/لینوکسە و بەو حوکمەی ماکیش FreeBSD یە، قەت لەو جۆرە لەکۆڵ نابینەوە.

...درێژەی وتار »

گرنگترین وتارەکان

دوایین گۆڕانکارییەکان

بابەتی هەڕەمەکی


بە شێوەیەکی سادەو ساکار باس لەم بابەتە دەکەین ئەگەر Server ڕاژەیەکی لینۆکس/ ئۆبونتومان هەبێت بمانەوێت Network ڕایەڵەیەکی لەسەر بنیات بنێین کە لە Server ڕاژەکەوە خۆکارانە IP Address ئایپی ئەدرەس بدات بە ئامێرو کۆمپیوتەرەکانی ناو ڕایەڵەکە ئەوا پرۆتۆکۆڵی DHCP بەکار دەبەین دایدەمەزرێنین, سودی ئەم پرۆتۆکۆڵە ئەوەیە ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری ڕاژەیە ناچیت هەموو کاتێک ئەگەر لە ناو ڕایەڵە ئامێرێک یان کۆمپیوتەرێک زیادی کرد ئای پی بە دەستی بداتێ بەڵکو زۆرتر...

بۆ دامەزراندنی Lighttpd ئێمە ڕاژەیەکی خێزانی دێبیان وەردەگرین، کە نمونەیەکی تێروتەسەلە بۆ هەموو دابەشکراوەکانی تری لینوکس. دیارە نمونەی سەر ڕاژەکانی تری خێزانی Unix-Like ئەوەندە جودا نیین، و ئەگەر هەبێت دەشێت جێگۆڕکێ لەشوێنی پەڕگەکاندا بێت. بۆ زانیاریی لەسەر بڕیاردان بۆ دابەشکراوێکی لینوکس، بابەتی دابەشکردنێکی گونجاو بخوێنەرەوە.


XML جێگرەوەی HTML نیە.

  • XML دروست کراوە بۆ گواستنەوە و پاشەکەوتکردنی زانیاری ،گرنگی دان بەوەی کە لە زانیاری هەیە.
  • HTML دروست کراوە بۆ پیشاندانی زانیاری ، گرنگی دان بەوەی زانیاری چۆن دەردەکەوێت.

HTML دەربارەی پیشاندانی زانیاریە بەڵام XML دەربارەی هەڵگرتنی زانیاریە.

==

ناوی GNU واتای جۆرە گایەکی شاخدار دەگەیەنێت (بەڵام وەک له ‌سەرەوە نووسراوە كورتكر‌اوەی [GNU is Not UNIX]ە)، كە سەری ئەم گایە بووە بە نیشانەی پرۆژەکە. بۆ زیاتر تەماشای لاپەڕەی (http://www.gnu.org/graphics/agnuhead.html) بكه بە درێژی باس لەم نیشانەیە دەکات.


ئەمڕۆ لە مێژووی ئایتیدا...

پرۆژە ویکییە گرنگەکان