ماڵپەڕ و پۆدکاستی چاوگ
ویکی چاوگ : گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا، دەمانەوێت پەرە و گرنگی بەو بوارە بدەین بە زمانی کوردی. ئێمە گرنگی دەدەین بە سەرچاوە کراوە، لینوکس/یونیکس بەگشتی و بە پڕۆژەی وێب، ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب. هەمان کات چوونە نێو ئەودیوی سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر و پاراستن و بەرگریی و بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی. دەمانەوێت ئەوە بنووسین و بکەین کە خۆمان بەدیمان نەکردبێت پێشتر. دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بگریت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاخود ئیمەیڵی بەڕێوبەران postmaster AT chawg DOT org . لە خوارەوەش وەکو هەنگاوێکی نوێ، کەناڵێکی ڕادیۆی تۆمارکراومان هەیە، دەتوانن لە هەرشوێنێکی جیهان بن لە ڕێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە یاخود بە شێوەی دەرهێڵ دایبگرن و گوێبیستی بن.
![]() |
دوا ئەڵقەکانی پۆدکاست: |
|
بڵاگی چاوگ کراوەتەوە
وێبڵاگ یا بڵۆگ و بڵاگ، هەر چۆنێک دەخوێنرێتەوە لە زمانەکان کێشەیەک نابێت. تەنها ئەوەیە وەکو پەنجەرەیەکی بچووک بەکاری دەهێنین بۆ بڵاوکردنەوەی دەربارەی ئەڵقەکانی پۆدکاست. هەروەها جار جار لێرە و لەوێ ڕای خۆمان لەسەر دۆخێک یاخود دیاردە و چارەسەرێک دەنوسین بۆ بابەتەکان. ڕووکارەکەی هەر لەسەر بنەڕەتی وۆردپرێش بەکار دەبات، کە سادەترین و سووکەڵەترینە لە هەموو ئامێرەکان. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە هاوڕێیان بەڕێوبەری کوردی و پشتگیریی کوردی دەکەن و دەمانەوێت هەمان ئەو ڕووکارە بەکاربەرین، کە ئەوان کردویانە بە کوردی. واتا بە بەردێک دوو نیشان، نەک چۆلەکە/پاساری و کێشکە. تکایە بۆ هەر پێشنیار و پێشنیازێک پەڕەی پەیوەندی لێرەوە بەکاربەرن، یاخود گەر پرسیاری تەکنەلۆژی و ئایتییە ئەوە مەکۆکەی فەیسبووک بەکاربەرە (بەهۆی ئەوەی ئێستا زۆرترین شوێنە، کە خەڵکی کوردستان بەکاری دەبەن
زۆرتر خوێندراوەکان
- وێب داڕشتن: Kurdish_latin_in_html | @font-face | Webmaster | CSS | PHP |HTML
- لنو/لینوکس:دابەشکردنى گونجاو | گنو/لینوکس | Debian | Fedora | Ubuntu | LAMP | CLI | Chmod
- پڕۆگرامسازی: زمانی پڕۆگرامسازیی فۆرتران
- نەرمەواڵە: Lighttpd | MySQL | Python | Drupal | Grep | VIM | PostgreSQL | نەرمەکاڵای_خۆڕا
- ڕەقەواڵە: MotherBoard | ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
- ڕایەڵە: Network | Httpd
- مۆبایل: بادا | ميگۆ | سیمبیان | مایمۆ
- هیتر: UNICODE | FTP | Richard_Stallman