دەستپێک

لە چاوگ
Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر و سەر چاوگ بەگشتی. ئامۆژگاری دەکەین بەوانەی کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز XP,VISTA,Windows7 بەکار دەبەن، بەبەکارهێنانی تەختەکلیلی کوردی نوێ. زانیاری و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..

ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەیەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ، هەرکەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی FDL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. بۆ زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە. دەتوانن کرۆکی باسکردنێکی کوردی گنو/لینوکس بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.

لۆگۆکەمان

Chawg-logo-Wiki.png

بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە. هەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فرمان لەڕێزماندا. چاوگی فرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنها دۆخێکی ڕاستەقینەی فرمانەکەیە لەوەوە فرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. ئێمەش دەمانەوێت ئەو دۆخە دروستەی فرمانە زانستیەکەبین بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.

پڕۆژەمان

لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

لەبابەتە گرنگەکانی ویکیەوە

لەم خشتەیەدا بەشێوەیەکی خۆکار، ئەو بابەتانە بەپێی هاوپۆلەکانیان ڕێز دەکرێن کەدواهەمین جار نوێ کراونەتەوە یان زۆرکراون بۆ ویکیەکە.



لینوکس بەرنامەسازی وێبداڕشتن ڕەقەکاڵا نەرمەکاڵا ڕایەڵه هی‌تر

<DynamicPageList> category=Linux ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>

<DynamicPageList> category=Programming ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>

<DynamicPageList> category=WebDesign ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>

<DynamicPageList> category=Hardware ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>


<DynamicPageList> category=Software ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>

<DynamicPageList> category=Network ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>

<DynamicPageList> category=Others ordermethod=lastedit count=10 </DynamicPageList>

ڕەخنە و تێبینی

ئێمە و ئەوانەی دەنوسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لەنوسین و بابەتەکانماندا نەبێت. ئێمە لەچاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەردەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نوسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟

لەچاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نوسەر بکەن تابڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنوسن بنوسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کەنوسراون. هەرلەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای ویکیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە. هەموو کات پەیوەندی بەکاربەریت. داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها:

ناو یان نازناو.

پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار.

  • زیاتر داواکراو نییە.

په‌ڕه‌ی یارمه‌تی

بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەی دروستکەر هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. خودی ڕەخـــــنە بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کەخۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە.