دەستپێک

لە چاوگ
Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکار دەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..
بەخێربێیت بۆ چاوگ
زانستێکی درشت و کراوە
١٢٥ وتار لە ویکیی چاوگ نووسراون


وتاری هەفتە

Chawg-blog-screenshot2020.png
وێبڵاگ یا بڵۆگ و بڵاگ، هەر چۆنێک دەخوێنرێتەوە لە زمانەکان کێشەیەک نابێت. تەنها ئەوەیە وەکو پەنجەرەیەکی بچووک بەکاری دەهێنین بۆ بڵاوکردنەوەی دەربارەی ئەڵقەکانی پۆدکاست. هەروەها جار جار لێرە و لەوێ ڕای خۆمان لەسەر دۆخێک یاخود دیاردە و چارەسەرێک دەنوسین بۆ بابەتەکان. ڕووکارەکەی هەر لەسەر بنەڕەتی وۆردپرێش بەکار دەبات، کە سادەترین و سووکەڵەترینە لە هەموو ئامێرەکان. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە هاوڕێیان بەڕێوبەری کوردی و پشتگیریی کوردی دەکەن و دەمانەوێت هەمان ئەو ڕووکارە بەکاربەرین، کە ئەوان کردویانە بە کوردی. واتا بە بەردێک دوو نیشان، نەک چۆلەکە/پاساری و کێشکە. تکایە بۆ هەر پێشنیار و پێشنیازێک پەڕەی پەیوەندی لێرەوە بەکاربەرن، یاخود گەر پرسیاری تەکنەلۆژی و ئایتییە ئەوە مەکۆکەی فەیسبووک بەکاربەرە (بەهۆی ئەوەی ئێستا زۆرترین شوێنە، کە خەڵکی کوردستان بەکاری دەبەن

گرنگترین وتارەکان

دوایین گۆڕانکارییەکان

دوایین گۆڕانکارییەکان

لۆگۆی گنو

دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن و فەلسەفەی GNU. زۆر دەمەتەقێ کراوە لەبارەیانەوە ئایا کامە دروستە؟ ئەوەی شایەنی باسە ئەو پێناسەیەی یان ئەو بیناوەی گرووپی GNU دروسترە و دەکرێت بڵێین GNU/Linux بەو دابەشکردنانە. بەڵام کورتی ناوی Linux و خۆشهاتنی لەگەڵ سیستەمە کارگێڕیەکاندا ناوی گرووپی دووەمی چەسپاندووە. هەرچەندە خودی UNIX کەخاوەن خێزانەکەیە و مێژووی لەهەرهەموو سیستەمە کارگێڕیەکان کۆنترە. وەکو ئاماژەی ڕاستەقینە تۆزێک پەراوێز خراوە.

خودی زۆرتر...

ئەمڕۆ لە مێژووی ئایتیدا...

پرۆژە ویکییە گرنگەکان