دەستپێک

لە چاوگ
Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکار دەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..
بەخێربێیت بۆ چاوگ
زانستێکی درشت و کراوە
١٢٥ وتار لە ویکیی چاوگ نووسراون


وتاری هەفتە

Chawg-blog-screenshot2020.png
وێبڵاگ یا بڵۆگ و بڵاگ، هەر چۆنێک دەخوێنرێتەوە لە زمانەکان کێشەیەک نابێت. تەنها ئەوەیە وەکو پەنجەرەیەکی بچووک بەکاری دەهێنین بۆ بڵاوکردنەوەی دەربارەی ئەڵقەکانی پۆدکاست. هەروەها جار جار لێرە و لەوێ ڕای خۆمان لەسەر دۆخێک یاخود دیاردە و چارەسەرێک دەنوسین بۆ بابەتەکان. ڕووکارەکەی هەر لەسەر بنەڕەتی وۆردپرێش بەکار دەبات، کە سادەترین و سووکەڵەترینە لە هەموو ئامێرەکان. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە هاوڕێیان بەڕێوبەری کوردی و پشتگیریی کوردی دەکەن و دەمانەوێت هەمان ئەو ڕووکارە بەکاربەرین، کە ئەوان کردویانە بە کوردی. واتا بە بەردێک دوو نیشان، نەک چۆلەکە/پاساری و کێشکە. تکایە بۆ هەر پێشنیار و پێشنیازێک پەڕەی پەیوەندی لێرەوە بەکاربەرن، یاخود گەر پرسیاری تەکنەلۆژی و ئایتییە ئەوە مەکۆکەی فەیسبووک بەکاربەرە (بەهۆی ئەوەی ئێستا زۆرترین شوێنە، کە خەڵکی کوردستان بەکاری دەبەن

گرنگترین وتارەکان

دوایین گۆڕانکارییەکان

بابەتی هەڕەمەکی


ئەم ئامێرە دەتوانێت پەڕگە ڕیزکراوەکانی خوارەوە وەربگرێت لە ڕێگەی وایەری USB یان لە ڕێگەی ناردن بۆ هەژمارەکەت لە ئەمازۆن. بۆ نمونە من هەژمارێکم هەیە لە ئەمازۆن بە پۆستی ئەلیکترۆنی Nmune@gmail.com کەواتە دەبێت هەژماری وەرگرم لە ئەمازۆن و ئامێرەکە ئەمە بێت Nmune@kindle.com بۆیە دەتوانی لە ڕێگەی نامەی ئاساییەوە پەڕگە و پەرتووکەکان بۆ ئەو ناونیشانە بنێریت و لەوێ بیخوێنیتەوە. هەمان کات دەتوانیت پەرتووکەکان کە لە شێوە پەڕگەی ترن بیانکەیت بە شێوەپەڕگەی ئەمازۆن ئەگەر لە شوێنی ناونیشانەکە بنوسی Convert پاش چەند خولەکێک پەرتووکەکەت دەگۆڕێت بۆ شێوەپەڕگەی ئەمازۆن و وەڵام و بەستەری داگرتن دێتەوە بۆ ئەو ناونیشانەی پێت ناردووە.

  زۆرتر...
ڕوومێزی دێبیان(Wheezy 7.0)

دێبیان بەڕێوەدەبرێت بە پێی دەستوور(هەر شەش مانگ جارێک لەڕێگای سیستەمی هەڵبژاردنی زۆر تۆکمەوە لەسەر نێتەوە بەڕێوبەرێکی بۆ دەستنیشاندەکرێت) کە ئەمەش بڕیار دەدات کە شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەکە چۆن بێت و بە نووسین دەری دەخات کە ئامانج لە پرۆژەکە بریتیە لە گەشەپێکردن بە سیستەمی کارپێکردنی سەربەخۆ . دێبیان دامەزرا لەلایەن یان مەردۆک لەساڵی 1993، وەڵی هەنووکە هەزارەها کەسی خۆبەخش لە هەموو وڵاتانی جیهان گەشەپێدان و داڕێژەرین. هەروەها لەلایەن چەند کۆمپانیایەک (بێقازانج)لە هەموو جیهان پەخشدەکرێت . گرنگی ئەم داوانامایانە ئەوەیە بۆ ئامانجی گشتی بەکاردێت . ئەوەی ئەم سیستەمەی زۆر بەربڵاوکردووە (سەقامگیری، پاراستن، توندووتؤل و خۆگونجێنەرە). هەروەها نەلکانیان بەهیچ کۆمپانیا و دەسەڵات و دەزگایەکەوە وای لەم پڕۆژەیە کردووە کەهەرگیز بەردەستی فرۆشتنەوە و خاوەنگۆڕین زۆرتر...

تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەر

تەختەى سەرەکى(MotherBoard) یەکێکە لە گرینگترین بەشى کۆمپیوتەر،لەڕێگاى تەختەى سەرەکییەوە هەموو پارچەکانى کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەک CPU, memory, hard drives, optical drives, video card, sound card،ئەم تەختەى سەرەکیە لە کوێیە؟کاتێک سنووق(ى کاڵاڕەقەکانى کۆمپیوتەر) دەکەیتەوە دەبینیت پارچەێکى تێدایە هەموو پارچەکانى تر ڕاستەوخۆ پێوە بەستراوە،هەوڵ ئەدەین لێرە باسى تەختەى سەرەکى بکەین،


ئەمڕۆ لە مێژووی ئایتیدا...

پرۆژە ویکییە گرنگەکان