دەستپێک

لە چاوگ
Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکار دەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..
بەخێربێیت بۆ چاوگ
زانستێکی درشت و کراوە
١٢٥ وتار لە ویکیی چاوگ نووسراون


وتاری هەفتە

Chawg-blog-screenshot2020.png
وێبڵاگ یا بڵۆگ و بڵاگ، هەر چۆنێک دەخوێنرێتەوە لە زمانەکان کێشەیەک نابێت. تەنها ئەوەیە وەکو پەنجەرەیەکی بچووک بەکاری دەهێنین بۆ بڵاوکردنەوەی دەربارەی ئەڵقەکانی پۆدکاست. هەروەها جار جار لێرە و لەوێ ڕای خۆمان لەسەر دۆخێک یاخود دیاردە و چارەسەرێک دەنوسین بۆ بابەتەکان. ڕووکارەکەی هەر لەسەر بنەڕەتی وۆردپرێش بەکار دەبات، کە سادەترین و سووکەڵەترینە لە هەموو ئامێرەکان. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە هاوڕێیان بەڕێوبەری کوردی و پشتگیریی کوردی دەکەن و دەمانەوێت هەمان ئەو ڕووکارە بەکاربەرین، کە ئەوان کردویانە بە کوردی. واتا بە بەردێک دوو نیشان، نەک چۆلەکە/پاساری و کێشکە. تکایە بۆ هەر پێشنیار و پێشنیازێک پەڕەی پەیوەندی لێرەوە بەکاربەرن، یاخود گەر پرسیاری تەکنەلۆژی و ئایتییە ئەوە مەکۆکەی فەیسبووک بەکاربەرە (بەهۆی ئەوەی ئێستا زۆرترین شوێنە، کە خەڵکی کوردستان بەکاری دەبەن

گرنگترین وتارەکان

دوایین گۆڕانکارییەکان

بابەتی هەڕەمەکی


ناوی ئەپاچی Apache هەڵبژێردراوه وەک ڕێز لێنانێک بو هیندییە ئەمەریکاییەکان، ئەو خێڵه ڕەسەنه ناوبانگیان هەبوو بەئازایەتیی و توند و تۆڵی ئاکاریان. بەشێوەیەکی گشتی ناوەکه جێی ڕەزامەندی بوو، ئەگەرچی لەبنەڕ‌ەتدا ناویئەپاچی لەو گورزە(پاچ patch) کۆده پشتێنییانەوە هات کە بۆ چاکسازی کردنی ڕاژەکار پەرەی پێدرا.

لەسەرەتادا دەبێت بزانین ئەوها بانگی پەڕەیەک دەکەین کەبمانەوێت دەستکاری بکەین بۆ نمونە php.ini : vim /etc/php5/apache2/php.ini ئێستا پەڕەکەمان بۆ دەکرێتەوە دەمانەوێت register_globals بکوژێنینەوە OFF بەڵام خۆتان دەزانن زۆرن وشەکان چۆن بیدۆزینەوە؟

:/register_globals

ئێستا دۆزیمانەوە، ئەی چۆن دەسکەین بەنوسین؟

Shift+A

ئەمە دەتباتە INSERT مۆدەوە. ئەها هەڵەمان کرد! چۆن بگەڕێینەوە؟ یەکجار پەنجە بنێ بە Esc بۆ ئەوەی لە INSERT مۆد دەرچیت، پاشان پەنجە بنێ بە پیتی U بۆ گەڕانەوە Undo هەنگاو بەهەنگاو. باشە ئێستا دەمانەوێت گۆڕانکاریەکان پاشەکەوت بکەین و دەرچین!

:wqa

یان ئەخەوم :)

Shift+ZZ

ئەگەر ویستمان پاشەکەوت بکەین و بەڵام دەرنەچین؟

:w

ئەگەر ویستمان هیچ ڕوونەدات و هیچ گۆڕانکاریەک و دەرچین؟

:q!

باشە ئەگەر ئەو پەڕەیە کێشەی BOM UTF8 هەبوو، چۆن زۆرتر...

ئەمڕۆ لە مێژووی ئایتیدا...

پرۆژە ویکییە گرنگەکان