ویکی و مەکۆکانی چاوگ

لە چاوگ

مەکۆکان و ویکی چاوگ : گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین. ئێمە گرنگی دەدەین بە سەرچاوە کراوە، لینوکسونیکس بەگشتی و بە پڕۆژەی وێب و ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب. هەمان کات چوونە نێو ئەودیوی سیستەم و پاراستن و بەرگری و بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی. دەمانەوێت ئەوە بنووسین و بکەین کە خۆمان بەدیمان نەکردبێت پێشتر. بۆیە هاوکارمان بە ,بە پەیوەندیگرتن.

<a href="https://plus.google.com/105529644745701857276" rel="publisher">Google+</a>

Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستییەک بۆ نووسینی کوردی لە کۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین، کە سیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکاردەبەن. تەختەکلیلی چاوگ بەکاربهێنن. زانیاری زۆرتر و هۆکاری بەکاربردنەکە لە پەڕەکەدا نوسراوە..

Php.png Html.png Css.png Mysql.png Ubuntu.png

بەخێربێیت بۆ چاوگ
زانستێکی درشت و کراوە
١٢٧ وتار لە ویکیی چاوگ نووسراون

وتاری بەرچاوکراو

لۆگۆی گنو

دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە، کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە، کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن و فەلسەفەی GNU. زۆر دەمەتەقێ کراوە لەبارەیانەوە ئایا کامە دروستە؟ ئەوەی شایەنی باسە ئەو پێناسەیەی یان ئەو بیناوەی گرووپی GNU دروسترە و دەکرێت بڵێین GNU/Linux بەو دابەشکردنانە. بەڵام کورتی ناوی Linux و خۆشهاتنی لەگەڵ سیستەمە کارگێڕیەکاندا ناوی گرووپی دووەمی چەسپاندووە. هەرچەندە خودی UNIX کەخاوەن خێزانەکەیە و مێژووی لەهەرهەموو سیستەمە کارگێڕیەکان کۆنترە. وەکو ئاماژەی ڕاستەقینە تۆزێک پەراوێز خراوە.