چاوگ:سەبارەت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
ھێڵی ٣: ھێڵی ٣:
== لۆگۆکەمان ==
== لۆگۆکەمان ==
[[Image:LOGO_2018_WIKI_PODCAST.png|left|thumb|190px|]]
[[Image:LOGO_2018_WIKI_PODCAST.png|left|thumb|190px|]]
[[[ UPDATE 2018 ]]]
چونکە زۆرترین چالاکی لەدنیادا بووە بە دەنگ و ڕەنگ لەپاڵ نوسیندا. بۆیە ئێمەش لۆگۆکەمان گۆڕی بەکاریگەری ئەوەی، کە کەناڵێکی ڕادیۆیی ''پۆدکاست'' ــمان هەیە. ئێستا بریتییە لە پیتی ''چ'' و بەشی سەرەوەی چوکڵەکەی بووە بە هێمای مایک/مایکرۆفۆن. جا هیوادارین لەوە بچێت، کە خۆمان دەمانەوێت :)
[[[ UPDATE ]]]
بریتییە لە چاوگ و تەنها سێ خاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لە لۆگۆی سەرچاوەی کراوە. هەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فەرمان لەڕێزماندا. چاوگی فەرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنها دۆخێکی ڕاستەقینەی فەرمانەکەیە لەوەوە فەرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. ئێمەش دەمانەوێت ئەو دۆخە دروستەی فەرمانە زانستییەکەبین بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.
بریتییە لە چاوگ و تەنها سێ خاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لە لۆگۆی سەرچاوەی کراوە. هەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فەرمان لەڕێزماندا. چاوگی فەرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنها دۆخێکی ڕاستەقینەی فەرمانەکەیە لەوەوە فەرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. ئێمەش دەمانەوێت ئەو دۆخە دروستەی فەرمانە زانستییەکەبین بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.
[[[ UPDATE ]]]


== پڕۆژەمان ==
== پڕۆژەمان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:١٣، ٣ی ئابی ٢٠١٨

ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ هەر کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لە ویکی و لە مەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن گنو/لینوکس بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.

لۆگۆکەمان

LOGO 2018 WIKI PODCAST.png

[[[ UPDATE 2018 ]]] چونکە زۆرترین چالاکی لەدنیادا بووە بە دەنگ و ڕەنگ لەپاڵ نوسیندا. بۆیە ئێمەش لۆگۆکەمان گۆڕی بەکاریگەری ئەوەی، کە کەناڵێکی ڕادیۆیی پۆدکاست ــمان هەیە. ئێستا بریتییە لە پیتی چ و بەشی سەرەوەی چوکڵەکەی بووە بە هێمای مایک/مایکرۆفۆن. جا هیوادارین لەوە بچێت، کە خۆمان دەمانەوێت :)

[[[ UPDATE ]]] بریتییە لە چاوگ و تەنها سێ خاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لە لۆگۆی سەرچاوەی کراوە. هەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فەرمان لەڕێزماندا. چاوگی فەرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنها دۆخێکی ڕاستەقینەی فەرمانەکەیە لەوەوە فەرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. ئێمەش دەمانەوێت ئەو دۆخە دروستەی فەرمانە زانستییەکەبین بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.

پڕۆژەمان

بریتییە لە مەکۆکان ,ماڵپەری چاوگ و ئێرە دیارە ،ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیارییەکان بە زمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتییەک نەکرێت بەزانیارییەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

    • چاوگ بۆ پەخشکردن ئەو نەرمەکاڵایانە بەکاردەبات کە سەرچاوە کراوەن پاڵپشتی کوردییان دەکات ،وەکو Wordpress لە ماڵپەری چاوگ ،phpBB لە مەکۆکانی چاوگ لەگەڵ Mediawiki لە ویکی چاوگ.

ڕەخنە و تێبینی

ئێمە و ئەوانەی دەنوسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لە نوسین و بابەتەکانماندا نەبێت. ئێمە لە چاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەر دەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نوسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟

لەچاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نوسەر بکەن تا بڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنوسن بنوسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کە نوسراون. هەرلەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای ویکیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە. تەنها کرتەی ئێرە بکە و داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها:

ناو یان نازناو.

پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار.

  • زیاتر داواکراو نییە.

په‌ڕه‌ی یارمه‌تی

بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەی دروستکەر هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. خودی ڕەخـــــنە بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کەخۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە.