یارمەتی:رێنمایییەکان

لە چاوگ

پێش ئەوەی بنوسیت دەبێت بزانیت کەنوسینی کوردی ئەگەر لەسەر سیستەمی ترەوە بیت بێجگە لەلینوکس، هەموویان چێکراون وە بنەماشیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کارە گەورەیەی کورد ئایتی گرووپ کردویەتی، هەندێکی تر دروستبوون، بێجگە لەدووبارەکردنەوە کارێک نین کەهیجی لەکرۆکی باسەکە و کێشەی کوردی و بزوێنەکەی گۆڕیبێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی لەژێر لینوکسدا پێناسەکان تەواترن بۆ تەختەکلیلی کوردی و فەرمین. تەختەکلیلێکی کوردی دوروستکراوە تەختەکلیلی کوردی نوێ کەئێمە داوامان ئەوەیە لێرە و لەمەودوا ئەوە بەکاربەریت. تاوەکو برادەرانی کورد ئایتی گرووپ وەشاندنەکە نوێدەکەنەوە بەچەشنێک کەکێشەکان بنەبڕ بکات. تکایە بابەتی تەختەکلیلی کوردی نوێ بەوردی بخوێنەوە تاوەکو هۆکاری ئەم نوسینەت زیاتر لاڕوونتر بێت. ئەوە بزانە بەکاربردنی ئەو تەختەکلیلە نەناوی کاری ئێمەوەی پێوەیە و نەخواستمان بەکاربردن و سەرلێشێواندنە. تەنها ئەوەیە لەو تەختەکلیلە پێناسەکان دروست و زانستین بۆ کێشەی بزوێن و ک و ك.

نوسینی بابەتێکی نوێ

تکایە پێش ئەوەی بابەتێک زۆر بکەی، لەدەستە ڕاستەوە خشتەی گەڕان بەکاربەرە، نەوەکو پێشتر هەبێت یان بەشێک بێت لەوتارێکی تر. ئەگەر هیچی نەدۆزیەوە؟ ئەوجا کرتەی ئەم پەڕەیە دروست بکەی بکە. یان بەشێوەی بەستەری:

http://www.chawg.org/wiki/index.php?title=بابەتێکی نوێ

لەجیاتی بابەتێکی نوێ تۆ ناونیشانەی ئەو بابەتە بنوسە کەدەتەوێت بینوسیت.

سەردێڕ و بەستەری بابەتەکە

بەخۆشحاڵیەوە لەوەشاندنی نوێی MediaWiki دەتوانرێت بەستەر بەجودا ناونیشانی پەڕە بەجودا بن. بۆ نمونە دەمانەوێت بەستەری بابەتی HTML ئەوها بێت:

http://www.chawg.org/wiki/index.php?title=Html

بەڵام سەردێڕی بابەت یاخود وتارەکە بەم شێوەیە بێت: فێربوونی زمانی HTML بەکوردی

  • ئەمە گرنگیەکی تایبەتی هەیە لەناساندن و ئاسان بەکاربردنی بەستەرەکاندا، چونکە بەستەر بەشێوە سۆرانیەکە کەوەردگێڕێت لەوێبگەڕ بۆ ascii دوورو درێژ دەبێت و ناڕوون و شڵەژاو دەردەچێت. ئەگەر ناونیشانەکەی کوردی بێت بەم شێوەیە دەردچێت بۆ نمونە:
8%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A98%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A98%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A9

بۆ بەرگەگرتن لەمە. ئەم هەنگاوە بچوکەی خوارەوە بکە:

  • پەڕەکە کەدروستی دەکەیت باناوەکەی بەپیتی ئینگلیزی بێت وەکو HTML. لەخواری بابەتەکەوە ئەم کۆدە دابنێ:
 {{DISPLAYTITLE:فێربوونی زمانی HTML بەکوردی}}

ئەمەش ئەنجامەکەی HTML

نوسینی سەردێڕ

سەردێڕ خۆکار دەچێتە ئەو خشتە یان سندووقە بۆرەوە. بۆیە گرنگە بۆ خوێنەر ئێمە بەشەکان لەسەر بنەمای دروست جودا بکەینەوە.

	=Serdêrr 1=
	==Serdêrr 2==
	===Serdêrr 3===
	====Serdêrr 4====
	=====Serdêrr 5=====
	======Serdêrr 6======
	

دەتوانیت نوسینەکەی هەڵبژێریت و یەکجار کرتە لەسەر دووگمەی A بکەیت لەسەرەوە.

ڕیزبەندی

* یەکەم
* دووەم
* سێیەم
** یەکەمی بەشی سێیەم
** دووەمی بەشی سێیەم

ئەمە ئەنجامی ئەو کۆدانەی سەرەوەیە:

  • یەکەم
  • دووەم
  • سێیەم
    • یەکەمی بەشی سێیەم
    • دووەمی بەشی سێیەم

دانانی وێنە

بۆ دانانی وێنە دەبێت وینەکە پێشتر باربکەیت لێرەوە Special:Upload. ناوی وێنەکە بەشێوەیەکی دروست بێت بۆ نمونە لۆگۆی میدیاویکی ئاوها دروستە mediawiki_logo.png نەک بۆ شایی و ناونیشان دووربێت لەخودی وێنەکەوە. بۆ دانانی وینە شێوەی زۆرە، بەڵاوم باترینیان ئەم جۆرەیە:

[[Image:Chawg-logo-Wiki.png|left|thumb|242px|دەربارەی وێنەکە]]
یان
[[Wêne:File.png|200px|thumb|left|alt text]]

تێبینی: دەبێت تەنها ناونیشانی وێنەکە بنووسی لە دووای بارکردن بۆ نموونە:

http://chawg.org/wiki/chawg.png

کە دەکاتە ئەمە:

chawg.png

زانیاری زۆرتر

دانانی بەستەر

دوو شێواز هەیە بۆ دانانی بەستەر:

  • بەستەری دەرەکی
[http://chawg.org چــاوگ]

ئەنجامەکەی: چــاوگ

  • بەستەری ناوخۆیی (بەستەر بۆ بابەتێکی ناو ویکی) لەم جۆرەیاندا تەنها ناونیشانی بابەتەکە دەکرێتە نێوان دوو جووت کەوانەوە
[[PHP]]

دەرەنجام: PHP

تێبینی: ئەتوانی وشەیەک بکەیتە بەستەر بۆ بابەتێک کە هێشتا بوونی نییە لە ویکی، کە بە ڕەنگی سوور دەردەکەوێت، گەر لە داهاتوودا بابەتێک بەو ناونیشانە زیادکرا خۆکار دەبێتە بەستەر بۆ ئەو بابەتە و ڕەنگی دەگۆڕدرێت بۆ شین. بە هەمان شێوازی سەرەوە جێبەجێ دەکرێت و دەرەنجامەکەی وەک XHTML دەبێت.

نوسینی لاتینی

ئەو پیت و وشانەی کەکوردی سۆرانی نین، دەتوانین بیانخەیتە نێو تاگی TT تاوەکو کاردانەوەی لەسەر نەمێنێت و زەقتر دەرکەوێت. بۆ ئەم مەبەستە دووگمەیەکی نوێ دروستکراوە بەناوی tt بەدەستیش دەتوانیت ئاوها ئەم کارە بکەیت:

<tt>Latini Word</tt>

دیاریکردنی هاوپۆل

ئەوەی زۆر گرنگە دەبێت بابەتەکان بەپێی خودی باسەکانیان لەسەر بنەمای هاوپۆل جودا بکرێنەوە. لەئێستادا هاوپۆلەکان بریتین لە:

[[Category:وێبداڕشتن|WebDesign]]
[[Category:ڕایەڵە|Network]]
[[Category:لینوکس|Linux]]
[[Category:نەرمەکاڵا|Software]]
[[Category:ڕەقەکاڵا|Hardware]]
[[Category:پڕۆگرامسازی|Programming]]

دانانی کۆد لەهەمان هێڵدا

ئەگەر بمانەوێ کۆدیک لەناو دێڕێکی کوردیدا کەلەڕاستەوە بۆ چەپە بۆ نمونە $name = "Sam"; لەناو هەمان دێڕدا. ئەوە کۆدەکە بخەرە ناوی تاگی CODE ــەوە. بۆ ئەم مەبەستە دووگمەیەک دروستکراوە کە پیتێکی C لەسەرە.

ڕەنگکردنی کۆدەکان

ڕەنگکردنی کۆد، ئەمە گرنگی تایبەتی خۆی لەدەرخستنی فرمان و گۆڕاو و لێدوان...هتد. ئەم کردارە بە SyntaxHighlightin ناسراوە. بۆ ئەم مەبەستە دووگمەیەکی نوێ دروستکراوە، کە لەشێوە $S سوورە. هەرکاتێک کۆدەکانت دانا یەکجار دیاریان بکە و کرتەی دووگمەکەی بکە. بەم شێوەیە:

PHP

<source lang='php'>
function getAdder($x)
{
    return function ($y) use ($x) {
        return $x + $y;
    };
} 
$adder = getAdder(8);
echo $adder(2); // prints "10"
</source>

ئێستا ئەو کۆدە لەنێو ویکی تاقیدەکەینەوە بەم شێوەیە دەردەچێت:

function getAdder($x)
{
    return function ($y) use ($x) {
        return $x + $y;
    };
} 
$adder = getAdder(8);
echo $adder(2); // prints "10"

تێبینی ئەوە بکە لەدیاریکردنی نرخی زمانەکەدا

lang='php'

لەو نمونەی سەرەوە کۆدەکان بریتین لەکۆدی php بەڵام گەر زمانێکی تر بوو وەکو html دەبێت ئەو نرخە بکەیت بە html4strict. لەم نمونانەی خوارەوە باشتر تێدەگەیت:

HTML

<source lang='html4strict'>
      <table align=center>
      <tr><th> Heading 1 </th><th> Heading 2 </th></tr>
      <tr>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 1 text </td>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 2 text </td>
      </tr>
      </table>
</source>

ئەمەش ئەنجامەکەیەتی:

      <table align=center>
      <tr><th> Heading 1 </th><th> Heading 2 </th></tr>
      <tr>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 1 text </td>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 2 text </td>
      </tr>
      </table>

بۆ CSS بەم شێوەیە:

CSS

<source lang='css'>
body {
background:#707070 none repeat scroll 0 0;
font-family:"Unikurd Web", Tahoma, "DejaVu Sans", Arial, Verdana;
font-size:10pt;
direction: rtl;
}
</source>

ئەنجامەکەی:

body {
background:#707070 none repeat scroll 0 0;
font-family:"Unikurd Web", Tahoma, "DejaVu Sans", Arial, Verdana;
font-size:10pt;
direction: rtl;
}


زمانەکانی تر هەریەکە و بەناوەکەی خۆیەوە لەو خانەیە دەگۆڕدرێت. تێبینی ئەوە بکە ئێمە لەسەر بنەمای ڕەنگکردنی GeSHi کۆدەکان ڕەنگدەکەین هەرچەندە ڕەنگکردن لەڕووخساری تردا زۆرن وەکو Classic, Tango, Vim.