CSS

لە چاوگ

کورتەیەک دەربارەی CSS

CSS کە کورتکراوەی Cascading Style Sheetsـەو زمانێکە بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ڕووی دەرەوەی هەر پەڕگەیەک کە بە HTML یان XML دەنووسرێت. بەهۆی CSSـەوە دەتوانرێت ڕەونەقێکی جوان بدرێت بە ماڵپەڕ وەکو ڕەنگردن، فۆنتەکان، بەستەرەکان... هتد کەدەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت بەچ شێوەیەک هەر یەک لەوانە دەربکەون. هەر پەڕەیەکی CSS بە css. کۆتایی پێ دێت و دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە بێ پایان پەڕگەوەو ڕووی ئەو کاریگەرییانە پیشان بدات کەلەناو پەڕگەی css ـەکەدا پێناسەکراوەو نرخی پێدراوە.

چ دەستکاریکەرێک (Editor)؟

چەند دەستکاریکەرێکی پێشنیار کراو:

ڕستەکار - Syntax

داڕشتنی CSS پێک هاتووە لە سێ بەش: selector، property، value.

selector {property: value}
  • selector: بەشێکی/تاگێکی HTMLـەو کە دەتەوێت پێناسەی بکەیت.
  • property: تایبەتمەندییەکە کە دەتەوێت نرخەکەی بیگۆڕیت.
  • value: هەر تایبەتمەندییەک (property) نرخێکی (value) هەیە.
body {
font-size: 11px;
color: blue;
}

ئەگەر لەحاڵەتێکدا نرخەکە لەچەند ووشەیەک پێک هاتبوو ئەوە باشتر وایە بخرێتە ناو دوو دەقەوە:

serdêrr {font-family: "unikurd Web"}

ڕەنگەکان - Colours

ئاشکرایە کە ڕەنگ بۆ خۆی جوانی تەواو دەبەخشێت بە پەڕگەکانی سەر وێب بەشێوەیەک کە لەگەڵ یەکتردا گونجاو بن. دەتوانرێت ڕەنگەکان بە ۳ شێوەی جیاواز بنووسرێن:

  1. ناو - name یاخود
  2. rgb - red/green/blue یان
  3. hex

بۆ نموونە ڕەنگی سوور دەتوانرێت بەو چەند شێوەی خوارەوە بنووسرێت:

red

یان

rgb(255,0,0)

کە ئەویش هاوشێوەیە لەگەڵ

rgb(100%,0%,0%)

بەهەمان شێوەش

#ff0000

یان هەروەها

#f00

هەریەک لەو کۆدانەی سەرەوە هاوشێوەن بۆ ڕەنگی سوورو هەرکامێکیان بەکارببەی ئەوە ڕەنگی سوور دەبەخشن.

تاوەکو ئێستا تەنها ۱۷ ناوی ڕەنگ پێناسەکراون تاوەکو بتوانرێت بەکار ببرێت، ئەوانیش بریتین لە:

qua, black, blue, fuchsia, gray, green, lime, maroon, navy, olive, orange,
purple, red, silver, teal, white, and yellow

چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕەنگەکان لەناو پەڕەیەکی css‌ ـدا بەم شێوەیە ئەبێت:

h1 {
color: #00ff00
}
h2 {
color: #dda0dd
}
p {
color: rgb(0,0,255)
}
    • ڕەنگی پاشبنەمای نووسین

بۆ ئەوەی کە پاشبنەما ڕەنگ بکەیت واتە ئەگەر پاشبنەمای نووسینەکە ڕەنگ بکەیت ئەوە دەنووسیت ( ئەو کۆدە بەواتای نووسینێکی سوورو بەپاشبنەمایەکی خۆڵەمێشی):

h1 {
color: red;
background-color: gray;
}

دەق - Text

فۆنت - Font

Margins and Padding

قەراغ - Border

لیستە - List

خشتە - Table

لێرە کۆتایی پێ دێت.