Ccleaner

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٨:١٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە لایەن Kurdish EAgle (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
هێمای Ccleaner

Ccleaner (پێشتر زبڵ خاوێنكەر)، بەرهەم هێنراوە لەلایەن کۆمپانیای Piriform کە بریتییە لە نەرمەكاڵای خۆڕا و سەرچاوە کراوە ،لەبواری خزمەتگوزاری و چاككاری ،بەکاردەهێنرێت بۆ خاوێنكردنەوەی کۆمپیوتەر لە پەڕگەی نەویستراو و تۆمارگەی ویندۆزی نابەجێ ،Ccleaner پاڵپشتی زۆربەی زمانەکان دەکات ،لەناویاندا زمانی کوردی زاراوە سۆرانیش .


تایبەتمەندییەکان

Ccleaner پاڵپشتی خاوێنكردنەوەی ئەو پەڕگە کاتییانە دەکات لە نەرمەكاڵاكان بەجێ دەمێنن ،وەكو Opera ، EMule ،Windows Media Player ،Google Chrome ،Safari ,Internet Explorer ,Google Toolbar ،Firefox ،Firefox, WinZip ,Adobe Acrobat, WinRAR ,WinAce ,Nero, Microsoft Office, Netscape وە نەرمەكاڵای تریش ،بەدرێژایی مێژووی وێبگەڕ ،شەكرۆكەكان ،تەنەکەی زبڵ ،زیادەکانی بیرگە ،پەڕگە لەتبەندیکراوەكان ،پەڕگەكانی ڕووداوتۆمارگەری ،ئەرشیفەکانی سیستەم ،داتای نەرمەواڵە ،تەواوبوونی خۆکاری لەمێژوو ،لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی تری داتا. هەروەها نەرمەكاڵاکە خاوێنكەرەوەی تۆمارگەش(ڕیجستەری) لەخۆی دەگرێت بۆ دەستنیشان کردن و ڕاستکردنەوەی کێشەكانی تۆمارگەی ویندۆز ،وەك وون بوونی سەرچاوەی DLLی بەشداریکراو ,دەروازە ناپێویستەکانی تۆماربوون بۆ پەڕگە درێژکراوەکان ,لەگەڵ وون بوونی سەرچاوە ڕێچكەی نەرمەواڵەكان. Ccleaner دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەرمەكاڵاکان ،لەگەڵ ئەوەش Ccleaner ڕێگات دەدات بۆ گۆڕینی نەرمەکاڵا دانراوەکان بۆ کاتی هەڵبوون ،بەکارهێنەر دەتوانێت نەرمەکاڵا ناچالاک بکات لەکاتی هەڵبوون بۆ خێراکردنی کاتی خستنەڕێ .هەروەك لە وەشانی 2.13.8 Ccleaner ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات بۆ سرینەوەی خاڵی گەڕانەوەی سیستەم.


ڕووكاری نەرمەكاڵای Ccleaner


ئەمانەش ببینە