Chmod

لە چاوگ
وێنەی CHMOD

CHMOD بریتیە لەفرمانێکی UNIX کەبەڕێگایەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو ATTRIB. ئەم خاسیەتە گرنگیەکی تایبەتی و گشتی زۆری هەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە. CHMOD لەهەر سێ دەسەڵاتی توانای نوسین، خوێندنەوە و وەگەڕخستندا خۆی دەبینێتەوە بۆ پەڕگە و بوخچە. ئەوانەی بەسیستەمی لینوکس ئاشنان زیاتر ڕووبەڕوی ئەم فرمان دابەشکردنەوە دەبنەوە ڕۆژانە و هەروەها ئەوانەی کاری وێبداڕشتن دەکەن بەزمانە بزۆکەکانی وەکوPHP,Perl,Ruby..etc. ئەگەر هاتوو لەئەمڕۆدا تەماشای ئەو ڕاژەخوازانەی FTP بکەین دەبینین زۆربەی زۆریان ئەم کارەیان ئاسان کردووە، کەبەتەنها کرتەیەک ژمارەکە دەدەین و ئەرکەکە بەپەڕگەکە یان بوخچەکە دەسپێرێت. بەڵام لەبیرمان نەچێت زانینی خودی ئەو دەسەڵات پێدانە زۆر گرنگە و دەبێت بیزانیت. فرمانەکان دەکرێت لەشێوەی ژمارە یان بڕگەپیت یان پیتژمارەیی بێت. تێگەشتن لەخودی ئەم دابەشکردنانە و چۆنیەتی دانانیان لەسەر پەڕگە و بوخچە، کلیلێکە کەدەتوانیت دەرگای زۆری پاراستنی پێدابخەیت و بیکەیتەوە لەماڵپەڕ و ڕاژە. هەرچەندە هەتاکو بەرگری بەهێز دەبێت پەلامار دووجار هێندە، بەو بەڵگەیەی هەرگیز ساتێک نەبووە پەلاماری سەر تۆڕی ئینتەنێت و ڕاژەکان ڕابوەستێت لەبەر پارێزراویان و بەهێزیان.

ژمارەکان یان پیت و مانای دەسەڵات

پێش ئەوەی بجینە قوڵایی باسەکەوە دەبێت لەبەرچاوی خۆمان نمونەیەکی زندووی ژیانی ڕۆژانەمان دروستبکەین بۆ تێگەشتن لە CHMOD پەڕگە و بوخچە. بۆ نمونە لەفەرمانگەیەک کاردەکەین گەنجینە ژوورێکە و کۆمپیوتەر ژوورێکە و ژووری چاوڕوانی بۆ میوانان ژوورێک.

بەڕێوەبەری دەزگا= بۆی هەیە بچێتە هەموو ژوورەکان Owner فەرمانبەری دەزگا= بۆی هەیە بچێتە ژووری چاوەڕوانی و میوانان تابزانێت و کێ لەوێیە؟ هەروەها وەکو فەرمانبەرێک بۆی هەیە بچێتە ژووری کۆپیوتەر هەموو کات. وە دەتوانێت بچێتە ژووری گەنجینە ئەگەر بەڕێوەبەری دەزگا ڕێگای بدات لەگەنجینە چەند کەرەستەیەک یان دۆکۆمێنتیکی پێویست بهێنێت بۆ کاتێک ڕێگەدراوە Group

میوانی دەزگا= دەتوانێت بێتە ژووری چاوەڕوانی یان بێتە بەردەم دەزگاکە و ئەو تەختانەی کەلەدەرەوەی دەزگاکە هەڵواسراون وەکو ناوی دەزگاکە و شالیاری دەزگاکە بخوێنێتەوە Other

کرۆکی بنەڕەتبوونی کارەکە دابەش دەکرێت بەسەر سێ بەشەوە کەلەسەرەوە نمونەیەکمان داوە لەسەریان:

Owner
Group
Other

Owner:خاوەنێتی. Group: گرووپ. Other: ئەوانی تر. ئەمانەش لەخۆیاندا ئەرکەکان دابەش دەکەن بۆ سێ فرمانەدەسەڵاتەوە کەئەمانەن:

read=r
write=w
execute=x

ئەمانەش وەکو خۆیان هەر یەکە و بۆ ژمارەیەک هێما دەکەن:

read(r)= 4
write(w)= 2
execute(x)= 1

کۆی هەرسێکیان بەرزترین ئاستی دەکاتە 7. لەبەر ئەوەی باسەکە ئاڵۆز نەبێت بانمونەیەکی بچووک وەربگرین لەسەر بڵاوترین ژمارەی CHMOD mode کەبەرچاومان دەکەوێت بەبەردەوامی775. نرخەکان لە (0بۆ7)ــن.

User (rwx) = 4+2+1 = 7
Group(rx) = 4+1 = 5
World (rx) = 4+1 = 5
chmode mode = 0755 

بەتەنیشت یەکەوە:

-rwxr-xr-x

بەکورتی با بزانین ئەم فرمانانە چۆن دەسەڵاتەکان دەبەخشن لەلینوکس:

       chmod [Options]... Mode [,Mode]... file...

       chmod [Options]... Numeric_Mode file...

       chmod [Options]... --reference=RFile file...

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک دەسەڵاتی بدەین بەگشت 777 :

# chmod 777 "path/to/folder/"

یان بەهێماپیت هەمان دەسەڵات دەکاتە:

# chomd -rwxrwxrwx "path/to/foder/"

ئەگەر بمانەوێت بوخچەیەک و هەموو پەڕگە و بوخچەکانی ناوی دەسەڵاتی گشتی بدەین 777:

# chmod 777 "path/to/folder/" -R

هەمان دەسەڵات بەهێماپیت:

# chmod -rwxrwxrwx "path/to/folder/ -R

هەر کێشەیەک یان ئاڵوزیەک دەبینیت یان تێبینیەکت هەیە، دەوڵەمەندی بکە. هەرچەند ئەمە وەکو باسێکی گشتی و سەرەتای لەسەر تێگەشتن لەو دەسەڵاتە وایە. ئەکرێت وردتر بینەوە. بەڵام تائێستا بەسە بۆ سەرەتا لەداهاتوودا باس لەماف و دەسەڵاتی گرووپ گۆڕینی دەکەین وەکو :

chgrp - Change group ownership
chown - Change file owner and group

لەدوایدا پرسیار دێتە پێشەوە، من چۆن ئەو دەسەڵاتانە بۆ پەڕگە یان بوخچە ببینم؟ بۆ نمونە بۆ پەرگەی Arastein: بەنیشاندان + نیشاندانی ماف و دەسەڵات= ls -l

Debian:Arastein# ls -l
total 28
-rw-r--r--  1 root root   45 2008-10-25 21:55 index.html
-rw-r--r--  1 root root   20 2008-10-25 21:58 test.php
drwxr-xr-x  9 root root 4096 2008-10-25 22:05 wane
drwxr-xr-x  5 sia  sia  4096 2008-11-01 03:00 wordpress