Cloud computing: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
(نوێ)
 
(بەبێ جیاوازی)

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:١٢، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

مەبەست لە هەورەژمێرکاریی هەبوونی سەرچاوە و ڕاژەکانی تەکنۆلۆجیای زانیارییە لە ڕایەڵەدا (network) بۆ وێنە ئینتەرنێت، کە هەرکات بەکارهێنەر بخوازێ، لە ڕێگەی مۆڵەتدەرێکەوە (بە خۆڕایی یا بە کرێ) دەستی بکەوێت. مۆڵ بوونی ئەو سەرچاوانەش لە ڕایەڵەدا بە هەورێک خەمڵێنراوە، بەم شێوە ژمێرکارییە هەوڵی ئاسانکاریی دراوە (data) بۆ بەکارهێنەر، کە پێویست نەکات زۆر شت فێر بێت و دایانبمەزرێنێ.

هەورە ژمێرکاریی بە بوارێکی گەرماوگەرمی تەکنۆلۆجیای زانیاری (IT) دەژمێردرێ، چەندین ڕێگەچارەی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێناوە کە بەربەرەکانیی توندی لە نێوان دامەزراوە گەورەکانی وەکوو گوگڵ، مایکرۆسۆفت، و ئەمازۆندا پەیدا کردوە.