Emacs

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١١:١٢، ٨ی شوباتی ٢٠١٦ لە لایەن Jwtiyar (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

باشترین دەستکاریکەر zkurd= editor لەلایەن (ریچارد ستاڵمان)ەوە و لەسەر سیستمی گنو/لینوکس چی کراوە، ئێستا هەموو سیستمەکانی تر بەکاری دەبەن، کاری: نووسینی دەق، نووسینی پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی کاروباری پۆستی ئەلیکترۆنی zkurd= e-mail، گەیاندنی فرمانەکانی Shell و Telnet، کردنەوە و خوێندنەوەی پەڕگەکانی تر، نووسینی کۆدەکانی C/C++/java/FORTRAN/Lisp ... هتد و چەندین کاری تری نووسین و بەڕێوەبردنی کاروباری سیستەمەکە ئەنجام دەدات، گرنگی و باشی ئەم دەسکاریکەرە زۆر زۆرە, بەکارهێنەر دەتوانێت شێوەپێدان zkurd= configuration بۆ بکات کە هەموو کارەکانی رۆژانەی خۆی لەناو ئیماکس جێبەجێ بکات, هەر لە گوێگرتن لە گۆرانی و یاریکردن و نوسین و ناردنی ئیمەیل و چاتکردن زۆر کاری تر، ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی ئیماکس بیت دەتوانیت هەموو ئەوکارانە لە یەک کاتدا ئەنجام بدەیت، وە ئەگەر بەکارهێنەرێکی پەرەپێدەر بیت و لە دروستکردنی نەرمەکاڵا و دروستکردنی پرۆگرام یان ئەو کەسانەی کار لەسەر ڕاژە zkurd= server دەکەن و ماڵپەڕی گەورە بەڕێوە دەبەن هەر زۆر شیاوە.

خراپیەکانی

  • تاقەت و حەوسەڵە، سوربوون لەسەر فێربوون.
  • GUI نیە هەموو کارەکان تەنیا لە ڕێگەی تەختەکلیلەەوە ئەکرێت، وەکو مایکرۆسۆفت نەچووە مشکەکە لە ئەپڵ قەرز کات، هەرچەندە وەشانی xemacs مشکەکەش بایەخی خۆی هەیە.
  • شوێنی کلیلەکان لە تەختەکلیلەکە،ئێمە واڕاهاتوین بۆ لەبەر گرتنەوە کلیلی ctrl + c بۆ لکاندن ctrl+v هتد...... بەکاربەرین بەڵام لە ئیماکس وانیە، هەموو شتێک عاسیە, تاکو بەباشی لەگەڵی ڕادێیت, ئیتر هیچ دەسکاریکەرێکی ترت ناوێت.


Note= تێبینی گرنگ: وە هەر بۆ زانیاریتان ئیماکس دابەشکراوی هەیە کە کلیلی کارەکان لەسەر تەختەکلیلەکە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بە CTRL+C بۆ لەبەرگرتنەوە و CTRL+V بۆ لکاندن بەکار ئەهێنن و هتد.....، ئەمەش یەکێک لە دابەشکراوەکانی.

لاپەڕەی سەرەکی، سەرچاوەی کۆدەکان


دامەزراندنی ئیماکس

لێرەوە دەتوانیت نوێترین وەشانی ئیماکس داگریت بۆ هەموو سیستمە کارگێڕیەکان

Emacs



کارکردنی emacs

دەکرێت emacs لە ڕێگەی کۆنسۆڵەکەوە بخرێتە کار:


٪ emacs

هاوکات دەکرێت ناوی پەڕگەیەک بنووسرێت وەک ڕاگەیێنێک بۆ بەرنامەکە، ئەوکات پەڕگەکە دروست دەکات و دەکرێتەوە بۆ کارتێداکردن:


emacs /home/me/prog1.cc


کورتکراوەکان لەسەر تەختەکلیلەکە

  • C= CTRL
  • M= ALT
  • یان M= Esc



کورتکراوەکانی emacs

لە (emacs)دا دەتوانیت لیستە و کورتکراوەکان خۆت پێناسی بکەیت و به ‌خواستی خۆت گۆڕانکارییان تێدا بکەیت، لە بنچینەدا (emacs) چەندین کورتکراوەی ئامادە کردوە بۆ ئەنجامدانی کردارەکان، ئەم کورتکراوانە بۆ ئەو کەسانە بایەخدارە کە پەی بە بەکاربردنی (تەختەکلیل keyboard) دەبەن و کەمتر مشکەکە دەجووڵێنن. وا لە خوارەوە بۆ ئاسانکاریی بەکاربردنی (emacs) چەند کورتکراوەیەک دەنووسین:

ئامرازە سەرەتای و گرنگ و پێویستەکان


--------------

  • c-g بۆ داخستنی ئەو فەرمانەی کە لێی پەشیمان ئەبیتەوە بۆ نمونە m-x
  • c-x c-c بۆ داخستنی تەواوی ئیماکس
  • c-x c-f بۆ کردنەوەی پەڕەیەکی نوێ یان کردنەوەی پەڕەیەکی کۆن کلیلی TAB بۆ یارمەتی نیشاندانی پەڕگە کۆنەکان.
  • c- x k داخستنی ئەو پەڕگەیەی کە لە ناویدایت (پەڕگەکە ناسڕێتەوە)


جوڵەکردن بە تەختەکلیل

  • c-f ڕۆشتنی نووسەیەک بەلای ڕاستدا
  • c-b ڕۆشتنی نووسەیەک بەلای چەپدا
  • m-f ڕۆشتنی وشەیەک بەلای ڕاستدا
  • m-b ڕۆشتنی وشەیەک بەلای چەپدا
  • c-d سڕینەوەی یەک نووسە
  • m-d سڕینەوەی یەک وشە
  • _-c گەڕاندەوە (Undo)
  • c-n ڕۆشتنی هێڵێک بۆ خوارەوە
  • c-p ڕۆشتنی هێڵێک بۆ سەرەوە
  • c-a بۆ سەرەتای دێڕی ئەو هێڵە
  • c-e بۆ کۆتایی دێڕی ئەو هێڵە
  • >-m بۆ یەکەم دێڕ و سەرەتای هەموو لاپەڕەکە
  • >-m بۆ کۆتایی هەموو لاپەڕەکە
  • c-v یەک پەڕە بۆ خوارەوە (Page Down)
  • m-v یەک پەڕە بۆ سەرەوە (Page Up)
  • c-l بۆ ناوەڕاستی پەڕەکە
  • c-x 2 لەتکردنی شاشە پەنجەرە (سەرەوە و خوارەوە)
  • c-x o هەڵبژاردنی کامە شاشە یان پەنجەرە
  • c-x 3 لەتکردنی شاشە پەنجەرە (ڕاست و چەپ)
  • c-x 1 سڕینەوەی پەنجەرەکان


گەڕان search

  • c-s گەڕانی ئاسایی، وە ئەگەر لە دەقێکدا دوو جۆر نووسینمان هەبێت بەم شێوەیە (Text یان text) ئەگەر من لەکاتی گەڕان یەکەم نووسەم بە T کرد ئەوا تەنها ئەو وشانە دەدۆزێتەوە کە یەکەم پیتیان بە گەورە دەستی پێکردووە
  • c- space دەسنیشانکردن (Select) بەپێی خواستی خۆت، دیسان c-space بۆ ناچالاک کردن
  • c-k سڕینەوە تاکۆتایی ئەو هێڵە
  • m-w لەبەرگرتنەوە (copy)
  • c-w بڕین (cut)
  • c-y لکاندن


گۆڕینەوە (replace)

  • m-x پاشان کۆماندی query-replace یاخود ڕاستەوخۆ بڕۆرە ناو query-replace ەوە بەم کلیلە % - Esc لەدواییدا ناوی ئەو وشەیە ئەنووسین کە هەیە پاشان داوای وشەی لەجیاتی ئەکات بە کلیلی (y یان n) ئەوشانە لەجیاتی دائەنێین یان وەک خۆی ئەیهێڵینەوە.
  • $ - m وشە ڕاستکەرەوە دیارە پشتیوانی زمانی کوردی ناکات، لەو دەقەی هەتە ڕاستەوخۆ پێت ئەڵێت کامە وشە هەڵە نووسیوتە و هەڵبژاردنت ئەداتێ بۆ ڕاستکردنەوەی.
  • Flyspell-mode ئەمەش هەر وشە ڕاستکەرەوەیە بەڵام ئەو ئامرازە چالاک ئەکەیت بە m-x پاشان کۆماندی flyspell-mode ئیتر لەکاتی نوسیندا هەر هەڵەیەکی زمانەوانی بکەیت ئاگادارت ئەکاتەوە و هەڵبژاردنت ئەداتێ.


سەرچاوە

لاپەڕەی سەرەکی فێرکاری، زانیاری زۆرتر بۆ زیاتر تەماشای (بەڵگەنامه document)‌ی (emacs) بکە لەم بەستەرەدا: http://ftp.xemacs.org/pub/xemacs/docs/letter/new-users-guide-letter.pdf.gz زانستپەروەرانی کورد - ++C له ژێر لینوكسدا - به‌شی دووه‌م