جۆرەکانی پەپکەڕەق یا هاردیسک چین؟

لە چاوگ
جۆرەکانی پەپکەڕەق لەلای ئەپڵ

هەموو یا زۆربەی ئەو پارچانەی لە کۆمپیوتەرەکەی بەردەستدا هەن، شایەنی گۆڕین و نوێکردنەوەن. تەنها کۆمپانیای ئەپڵ نەبێت، کە تەواو ئەمەی کردووە بە لوشینی پارە لە بەکارهێنەرەکانی، دوای کڕینی خودی ئامێرەکە بە پارەیەکی زۆر. بەداخەوە هەموو کۆمپانیاکان خەریکی باوەشێنی ئەو سیاسەتەن لێرە و لەوێ بەهێواشی. ئەمەش لە بەرهەمەکانی وەکو هواوی، وەن پڵەس، سامسۆنگ، دێڵ، لینۆڤۆ، ئەیسوس و شاومی دەبینرێت لە جیهانی مۆبایل و کۆمپیوتەر بە ئاشکرا دەبینرێت. لەمەش ناخۆشتر ئەوەیە، بنەڕەتی جیهانی بۆ پارچەکان تێک دەدەن، تاوەکو کڕیار ملکەچ بکەن، تەنها لەوان یان لەو کۆمپانیایەی باجی دروستکردن بەوان دەدەن بکڕدرێت. لەم باسەدا دەمەوێت لە گەورەترین گێژاوی ئەمڕۆکە قسە بکەین، کە بەهۆی گۆڕینی بنەڕەتەکانی و چۆکی پارچەی پەپکەڕەق/هاردیسک بە زۆر دیودا لەخشتەبردن دەکەن.

SATA

لیستی چالاکی و گواستنەوەی وەچەکانی SATA

پێناسە درێژەکەی بریتییە لە (Serial Advanced Technology Attachment) کە تاوەکو ئێستا سێ وەچەی هاتووە، کە بەم جۆرە خێراییەکان دابەش دەکرێن وەکو لە وێنەکدا دەبینرێت. ئێمە ئێستاش زۆرترین ئامێرەکانی دنیا و کارتەکانی کۆمپیوتەر هەر بە وەچەی سێیەمەوە دروست دەکرێت، کە پۆرتی گواستنەوەی ئەوپەڕی دەکات ٦گب/چ. دیارە ئەمە وەکو پۆرتی وەرگرتن بۆ کارتی دایک یاخود کارتی سەرەکی ئەو ئامێرە. بە گۆڕینی تەکنەلۆژی پەپکەڕەقەکە و بەرهەمی جیاوازی کۆمپانیاکان، ئەمەش بەرز و نزمێکی دیاری هەیە.