Java: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
ب (ئەم پەڕەیە و ناوەڕۆکەکەی لە بنەڕەتەوە سڕاوەتەوە و نوێکراوەتەوە و نوێکاری زۆرتریشی بەدوادا دێ و دەوڵەمەندتر دەکرێ لە زووترین کاتدا!)
 
(٢ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[جاڤا]] [[Java]] زمانێکی بەرنامەداڕشتنی ئاست بەرزە. [[James Gosling]] کە لە [[کۆمپانیای سەن]] کاری دەکرد دایهێنا، ساڵی ١٩٩٥ [[کۆمپانیای سەن]] یەکەم وەشانی [[جاڤا]]ی بڵاوکردەوە. (ئەمڕۆکە کۆمپانیای [[ئۆڕاکڵ]] پاش کرێنەوەی سەن، بۆتە خاوەنی ئەم بەرهەمە نایابە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات).
[[جاڤا]] بە ئینگلیزی [[Java]] زمانێکی بەرنامەداڕشتنی فرەمەبەستی ئاست بەرزە نواندنی تەنەکان بەشێوەیەکی بەهێز جێبەجێ دەکات و وا بونیاد نراوە کەمترین نووسە زۆرترین جێبەجێکردنی هەبێ کە لەتوانادایە. هەروەها فەلسەفەی یەکجار نووسین و لەهەموو شوێنێک کارکردن بەکاردێنێ، واتا کۆدێکی وەرگێڕدراوی جاڤا دەتوانرێ لەسەر هەموو سەکۆکان کە پشتگیری جاڤا دەکەن بەبێ پێویستی دووبارە وەرگێڕانەوە بکەوێتە کار. پڕۆگرامەکانی جاڤا وەردەگێڕدرێن بۆ [[بایت کۆد]] کە دەکرێ  بخرێتە کار لەسەر هەموو مەکینە خەیاڵیەکانی جاڤا(JVM) بەبێ ڕەچاوکردنی بنیادی کۆمپیوتەرەکە. جاڤا یەکێکە لەو زمانانە پڕۆگرامسازییانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بەتایبەت بۆ ئەو نەرمەکاڵایانەی کە لەسەر کۆمپیوتەر دادەمەزرێ پشت بە ڕاژەی وێب دەبەستێ بۆ کارکردن. جاڤا لەلایەن [[James Gosling]] دروستکراوە لەوکاتەی لە کۆمپانیای [[Sun_Microsystems|سەن]] کاری دەکرد، کە دواتر کۆمپانیای [https://www.oracle.com ئۆراکڵ] کڕیەوە(لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)  و ئێستا بەشێکە لەو.
[[زمانی جاڤا]] زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی [[C]] و C++ وەرگرتووە. هاوکات نواندنی تەنەکان object oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات.
زمانی جاڤا زۆربەی ڕێساکانی داڕێژراوە لە [[C]] و [[++C]] ـەوە بەڵام ئامڕازی ئاست نزمی لەوان کەمترە. کۆتا وەشانی جاڤا بریتییە لە [https://docs.oracle.com/javase/10 جاڤا 10] کە بڵاوکراوەتەوە لە 20ـی ئاداری 2018ـدا کە بەدوای [https://docs.oracle.com/javase/9 جاڤا 9] هاتووە پاش شەش مانگ لە بڵاوکردنەوەی، هەتاکو ئێستاش [https://docs.oracle.com/javase/8 جاڤا 8] پشتگیری دەکرێ بەڵام چیتر نوێکاری ئاسایشی ناگات بە جاڤا 9، جێی باسە هێشتاش کۆمەڵێ کۆمپانایی بازرگانی وەشانەکانی پێش جاڤا 8 بەکاردێ (بەڵام سڕینەوەی وەشانە کۆنەکانی پێش جاڤا8 لەسەر سیستەمەکەت بە توندی ئامۆژگاریکراوە).
[[Category:فەرهەنگ]]
 
[[Category:Programming]]
 
== وەشانەکانی جاڤا ==
 
* JDK 1.0  وەشێنراوە لە 23ـی کانوونی دووەمی 1996
* JDK 1.1 وەشێنراوە لە 19ـی شوباتی 1997
* J2SE 1.2 وەشێنراوە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 1998
* J2SE 1.3 وەشێنراوە لە 8ـی مایسی 2000
* J2SE 1.4 وەشێنراوە لە 6ـی شووباتی 2002
* J2SE 5.0 وەشێنراوە لە 30ـی ئەیلوولی 2004
* Java SE 6 وەشێنراوە لە 11ـی کانوونی یەکەمی 2006
* Java SE 7 وەشێنراوە لە 28ـی تەمموزی 2011
* Java SE 8  وەشێنراوە لە 18ـی ئاداری 2014
* Java SE 9 وەشێنراوە لە 21ـی ئەیلولی 2017
* Java SE 10 وەشێنراوە لە 20ـی ئاداری 2018
 
 
== بڵاوکراوەکانی جاڤا ==
[[Sun_Microsystems|سەن]] چوار بڵاوکراوەی جاڤای دیاریکردووە و پشتگیرییان لێ دەکات کە چوار ژینگەی پڕۆگرامی جیاواز بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش بریتیین لەمانەی خوارەوە:
 
# [https://www.oracle.com/technetwork/java/embedded/javacard Java Card]: ژینگەیەکی پارێزراو دابین دەکات بۆ ئەو پڕۆگرامانەی لەسەر کارتی زیرەک یان لەسەر ئامێرە متمانە پێکراوەکانی تر کاردەکەن و داواکارییەکی سنورداری پێویستە لە پاڕچەکانی میمۆری و چارەسەرکاری. زیاد لە پڕۆگرامێک دەتوانرێ دابنرێ لەسەر کارتەکە  و دەتوانرێ هی تریشی بۆ زیادبکرێ تەنانەت پاش بڵاو کردنەوە و گەیشتنییان بە بەکارهێنەری کۆتایی.
# [https://www.oracle.com/technetwork/java/embedded/javame Java ME]: ژینگەیەکی بەهێز و کشۆک دابین دەکات بۆ ئەو پڕۆگرامانەی کاردەکەن لە سەر ئامێر و مۆبایلەکان و ئینتەرنێتی شتەکان وەک هەستەوەر و کۆنتڕۆڵکاری بچووک و تەلەفیزیۆن و ئامێری چاپکردن و هتد... .  Java ME ڕووکاری بەکارهێنەری کشۆک، پارێزراوییەکی بەتوانا، پڕۆتۆکۆڵی لەناو بنیادنراو لە خۆ دەگرێ و هەروەها پشتگیری هەردوو جۆری پڕۆگرامە سەرهێڵ و دەرهێڵەکانیش دەکات
# [https://www.oracle.com/technetwork/java/javase Java SE]: توانای گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامت پێدەبەخشێ کە لەسەر ڕوومێز و ڕاژەکان کاردەکات، Java SE کۆمەڵێک api کارامە، ناسک، پارێزراو وە هەروەها ڕووکارێکی بەکارهێنەری دەوڵەمەند بەپێی داواکارییەکانی پڕۆگرامە سەردەمییەکان پێشکەش دەکات.
# [https://www.oracle.com/technetwork/java/javaee Java EE]: لەلایەن [https://www.jcp.org Java Community Process] و شارەزایانی ئابووری و ڕێکخراوە بازرگانی و سەرچاوە کراوەکان بەرەوپێش براوە و و پڕۆژە زەبەلاح و ژینگەکانی ئینتەرنێت بە ئامانج دەگرێ و لەگەڵ ویستەکانی ئابووریدا پێشدەخرێ.
 
== بەستەری فەرمی جاڤا ==
[http://www.oracle.com/us/technologies/java/index.html زمانی جاڤا  لە ئۆراکڵ]
 
== بەستەری دەرەکی ==
* [http://www.oracle.com/technetwork/java/javase/downloads/index.html?ssSourceSiteId=ocomen داگرتنی جاڤا و وەشانە جیاجیاکانی]
* [http://javalessons.com/ فێربوونی جاڤا - وانەکانی جاڤا]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٢٢:٥٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨

جاڤا بە ئینگلیزی Java زمانێکی بەرنامەداڕشتنی فرەمەبەستی ئاست بەرزە نواندنی تەنەکان بەشێوەیەکی بەهێز جێبەجێ دەکات و وا بونیاد نراوە کەمترین نووسە زۆرترین جێبەجێکردنی هەبێ کە لەتوانادایە. هەروەها فەلسەفەی یەکجار نووسین و لەهەموو شوێنێک کارکردن بەکاردێنێ، واتا کۆدێکی وەرگێڕدراوی جاڤا دەتوانرێ لەسەر هەموو سەکۆکان کە پشتگیری جاڤا دەکەن بەبێ پێویستی دووبارە وەرگێڕانەوە بکەوێتە کار. پڕۆگرامەکانی جاڤا وەردەگێڕدرێن بۆ بایت کۆد کە دەکرێ بخرێتە کار لەسەر هەموو مەکینە خەیاڵیەکانی جاڤا(JVM) بەبێ ڕەچاوکردنی بنیادی کۆمپیوتەرەکە. جاڤا یەکێکە لەو زمانانە پڕۆگرامسازییانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بەتایبەت بۆ ئەو نەرمەکاڵایانەی کە لەسەر کۆمپیوتەر دادەمەزرێ پشت بە ڕاژەی وێب دەبەستێ بۆ کارکردن. جاڤا لەلایەن James Gosling دروستکراوە لەوکاتەی لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد، کە دواتر کۆمپانیای ئۆراکڵ کڕیەوە(لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا) و ئێستا بەشێکە لەو. زمانی جاڤا زۆربەی ڕێساکانی داڕێژراوە لە C و ++C ـەوە بەڵام ئامڕازی ئاست نزمی لەوان کەمترە. کۆتا وەشانی جاڤا بریتییە لە جاڤا 10 کە بڵاوکراوەتەوە لە 20ـی ئاداری 2018ـدا کە بەدوای جاڤا 9 هاتووە پاش شەش مانگ لە بڵاوکردنەوەی، هەتاکو ئێستاش جاڤا 8 پشتگیری دەکرێ بەڵام چیتر نوێکاری ئاسایشی ناگات بە جاڤا 9، جێی باسە هێشتاش کۆمەڵێ کۆمپانایی بازرگانی وەشانەکانی پێش جاڤا 8 بەکاردێ (بەڵام سڕینەوەی وەشانە کۆنەکانی پێش جاڤا8 لەسەر سیستەمەکەت بە توندی ئامۆژگاریکراوە).

وەشانەکانی جاڤا

  • JDK 1.0 وەشێنراوە لە 23ـی کانوونی دووەمی 1996
  • JDK 1.1 وەشێنراوە لە 19ـی شوباتی 1997
  • J2SE 1.2 وەشێنراوە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 1998
  • J2SE 1.3 وەشێنراوە لە 8ـی مایسی 2000
  • J2SE 1.4 وەشێنراوە لە 6ـی شووباتی 2002
  • J2SE 5.0 وەشێنراوە لە 30ـی ئەیلوولی 2004
  • Java SE 6 وەشێنراوە لە 11ـی کانوونی یەکەمی 2006
  • Java SE 7 وەشێنراوە لە 28ـی تەمموزی 2011
  • Java SE 8 وەشێنراوە لە 18ـی ئاداری 2014
  • Java SE 9 وەشێنراوە لە 21ـی ئەیلولی 2017
  • Java SE 10 وەشێنراوە لە 20ـی ئاداری 2018


بڵاوکراوەکانی جاڤا

سەن چوار بڵاوکراوەی جاڤای دیاریکردووە و پشتگیرییان لێ دەکات کە چوار ژینگەی پڕۆگرامی جیاواز بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش بریتیین لەمانەی خوارەوە:

  1. Java Card: ژینگەیەکی پارێزراو دابین دەکات بۆ ئەو پڕۆگرامانەی لەسەر کارتی زیرەک یان لەسەر ئامێرە متمانە پێکراوەکانی تر کاردەکەن و داواکارییەکی سنورداری پێویستە لە پاڕچەکانی میمۆری و چارەسەرکاری. زیاد لە پڕۆگرامێک دەتوانرێ دابنرێ لەسەر کارتەکە و دەتوانرێ هی تریشی بۆ زیادبکرێ تەنانەت پاش بڵاو کردنەوە و گەیشتنییان بە بەکارهێنەری کۆتایی.
  2. Java ME: ژینگەیەکی بەهێز و کشۆک دابین دەکات بۆ ئەو پڕۆگرامانەی کاردەکەن لە سەر ئامێر و مۆبایلەکان و ئینتەرنێتی شتەکان وەک هەستەوەر و کۆنتڕۆڵکاری بچووک و تەلەفیزیۆن و ئامێری چاپکردن و هتد... . Java ME ڕووکاری بەکارهێنەری کشۆک، پارێزراوییەکی بەتوانا، پڕۆتۆکۆڵی لەناو بنیادنراو لە خۆ دەگرێ و هەروەها پشتگیری هەردوو جۆری پڕۆگرامە سەرهێڵ و دەرهێڵەکانیش دەکات
  3. Java SE: توانای گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامت پێدەبەخشێ کە لەسەر ڕوومێز و ڕاژەکان کاردەکات، Java SE کۆمەڵێک api کارامە، ناسک، پارێزراو وە هەروەها ڕووکارێکی بەکارهێنەری دەوڵەمەند بەپێی داواکارییەکانی پڕۆگرامە سەردەمییەکان پێشکەش دەکات.
  4. Java EE: لەلایەن Java Community Process و شارەزایانی ئابووری و ڕێکخراوە بازرگانی و سەرچاوە کراوەکان بەرەوپێش براوە و و پڕۆژە زەبەلاح و ژینگەکانی ئینتەرنێت بە ئامانج دەگرێ و لەگەڵ ویستەکانی ئابووریدا پێشدەخرێ.

بەستەری فەرمی جاڤا

زمانی جاڤا لە ئۆراکڵ

بەستەری دەرەکی