دەربارەى LAMP

لە چاوگ
Share/Save/Bookmark

LAMP کورتکراوەى Linux ,Apache ,MySQL ,PHP/Perl،یەکێکە لە سەرچاوەى کراوە بەکاردێت بۆ بەرەو پێش بردنى ماڵپەڕ،ببەکارهێنانى سیستەمى کارپێکردنى لینوکس پێویستمان بە Apache دەبێت وە بەکاردێت بۆ ڕاژەکارى وێب، MySQL بەکاردێت بۆ بەڕێوەبەردنى پەیوەندى نێوان بنکەى دراوە، PHP یەکێکە لە زمانە بزۆکەکان بۆ دروستکردنى ماڵپەڕ بەکاردێت،بۆ ئەوەى بە شێوەێکى دروست دایمەزرێنین وە کارى پێبکەین سەێرى ئەم بابەتانەى خوارەوە بکە،


دامەزراندنى Apache2

بۆ ئەوەى Apache2 دامەزرێنین سەرەتا بڕۆ بۆ Terminal ئەمە بنوسە،

sudo apt-get install apache2

بۆ ئەوەى تاقى بکەنینەوە کە ئیش دەکات بە دروستى،لە یەکێک لە وێبگەڕەکان ئەمە بنوسە،

http://localhost

ئەگەر نوسرا It works ئەوە کار دەکات بێ کێشە،


دامەزراندنى Apache + PHP

Apache2 یەکێکە لە ناسراوەکانى ڕاژەکارى وێب،وە بەزۆرى لە ڕاژەکارى لینوکس بەکاردێت،وە بەکارهێنانى هەندێک فرمانەوە دادەمەزرێت،

  • بۆ دامەزراندنى PHP4 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install apache2 php4 libapache2-mod-php4 
  • بۆ دامەزراندنى PHP5 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە
sudo apt-get install apache2 php5 libapache2-mod-php5  

بۆ ڕێکخستنى Apache بڕۆ بۆ پەڕگەى /etc/apache2/apache2.conf،هەروەها بۆ دانانى پەڕگەى وێب بڕۆ بۆ بوخچەى /var/www

بۆ ئەوەى بزانین کە بە دروستى PHP دامەزراوە و ئیش دەکات،پەڕگەێک دروست بکە بە هەر ناوێک بێت،بۆ نموونە ئێمە ناومان ناوە test.php بیخەرە ناو بوخچەى


چالاککردنى GD Library لەگەڵ PHP

چالاککردنى Mod Rewrite لەگەڵ htaccess.

دامەزراندنى MySQL بنکەى دراوەى ڕاژە