دەربارەى LAMP

لە چاوگ

LAMP کورتکراوەى Linux ,Apache ,MySQL ,PHP/Perl،یەکێکە لە سەرچاوەى کراوە بەکاردێت بۆ بەرەو پێش بردنى ماڵپەڕ،ببەکارهێنانى سیستەمى کارپێکردنى لینوکس پێویستمان بە Apache دەبێت وە بەکاردێت بۆ ڕاژەکارى وێب، MySQL بەکاردێت بۆ بەڕێوەبەردنى پەیوەندى نێوان بنکەى دراوە، PHP یەکێکە لە زمانە بزۆکەکان بۆ دروستکردنى ماڵپەڕ بەکاردێت،بۆ ئەوەى بە شێوەێکى دروست دایمەزرێنین وە کارى پێبکەین سەێرى ئەم بابەتانەى خوارەوە بکە،


دامەزراندنى Apache2

بۆ ئەوەى Apache2 دامەزرێنین سەرەتا بڕۆ بۆ Terminal ئەمە بنوسە،

sudo apt-get install apache2

بۆ ئەوەى تاقى بکەنینەوە کە ئیش دەکات بە دروستى،لە یەکێک لە وێبگەڕەکان ئەمە بنوسە،

http://localhost

ئەگەر نوسرا It works ئەوە کار دەکات بێ کێشە،


دامەزراندنى Apache + PHP

Apache2 یەکێکە لە ناسراوەکانى ڕاژەکارى وێب،وە بەزۆرى لە ڕاژەکارى لینوکس بەکاردێت،وە بەکارهێنانى هەندێک فرمانەوە دادەمەزرێت،

  • بۆ دامەزراندنى PHP4 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install apache2 php4 libapache2-mod-php4 

200px|thumb|left|وێنەیەکی پەڕەی PHPinfo ئاسایی لەسەر ڕاژەی ئوبونتو

  • بۆ دامەزراندنى PHP5 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە
sudo apt-get install apache2 php5 libapache2-mod-php5  

بۆ ڕێکخستنى Apache بڕۆ بۆ پەڕگەى /etc/apache2/apache2.conf،هەروەها بۆ دانانى پەڕگەى وێب بڕۆ بۆ بوخچەى /var/www

بۆ ئەوەى بزانین کە بە دروستى PHP دامەزراوە و ئیش دەکات،پەڕگەێک دروست بکە بە هەر ناوێک بێت،بۆ نموونە ئێمە ناومان ناوە test.php بیخەرە ناو بوخچەى /var/www پەڕگەى test.php بکەرەوە ئەم کۆدەى تێدا دابنێ

<?php phpinfo(); ?>

پاشەکەوتى بکە،دەبێت لە کۆتایی ئەم پەڕگەیە بەم شێوەیە بێت /var/www/test.php،لە یەکێک لە گەڕۆکەکان تاقى بکەرەوە بۆ ئەوەى بزانین کە بە دروستى دامەزراوە،دەبێت زانیاریەکان نیشان بدات.


چالاککردنى GD Library لەگەڵ PHP

GD Library چییە؟سەرچاوەى کراوەیە بە شێوەێکى بزۆک هەندێک وێنە دروست دەکرێت لەلاین هەندێک پڕۆگرامەوە،GD دەنوسرێت بە زمانى C،لەگەڵ "wrappers" چالاکە بۆ Perl،زمانى PHP یان هەر زمانێکى تر GD دروستدەکرێت بە فۆرماتى PNG, JPEG لەگەڵ GIF بەزۆرى،یان بەکارهێنانى CAPTCHA ،کەمێک ڕوونتر کاتێک دەبیتە ئەندام،دروستکردنى پۆستى ئەلەکترۆنى ...هتد،هەندێک وشە نوسراوە بە شێوەى وێنە،پێت دەڵێت بینوسرەوە لەم بۆشایی خوارەوە،ئەمە بۆ ئەوەیە کە ڕێگر بێت لە SPAM یان ناردنى هەر شتێک بە شێوەى خۆکار دێت بۆت،بۆ دامەزراندنى لە لینوکس ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

sudo apt-get install php5-gd  

بۆ زانیارى زۆرتر،دەربارەى PHP:GD

چالاککردنى Mod Rewrite لەگەڵ htaccess.

دامەزراندنى MySQL بنکەى دراوەى ڕاژە