ناساندنی LS بۆ نیشاندان

لە چاوگ
نیشاندەری File Explorer ــی مایکرۆسۆفت وەکو نمونە

کورتکراوەی list directory contents کە ڕۆژانە لە مۆبایل و هەموو سیستەمێکی کۆمپیوتەر دەیبینین. چۆن بوخچە و پەڕەگەکانمان ڕیزکراون؟ چەند دانە پەڕگەم لە ناو وێنەکانم هەیە، وە چەند دانەی ترم لە فڵانە بوخچەیە. ئیتر تۆ لە Finder ئەپڵ بیگرە یاخود File Explorer مەیکرۆسۆفت و ئەوانەی لینوکس وەکو Nautilus, Thunar, Dolphin ..هتد. ئەوە لە ئەندرۆید و ئامێرەکانی تر پڕن لە ئەپی تایبەت و دەرەکی و کۆمپانیای تر. جا ئێمە گەر لەم پرۆسەی نیشاندان و لیستکردنە گەیشتین، ئەوە دەتوانین هەموو ئەو شتانە بەئاسانی هەرس بکەین و لەکاتی هەر گیروگرفتێک بۆی بچینەوە. ئەمە پێشەکی بوو، بۆ ئەوانەی دوورن لە بەکارهێنانی لینوکس/یونیکس. ئەمان هیچیان نییە بێجگە لەوەی لەسەرەتای ناسینی سیستەمەوە فێری دەبن و گرنگترین پایەی ناسین و چارەسەری دەسەڵاتەکانە Chmod کە بەشێوەیکی درێژ باسکراوە.