Macosx keyboard

لە چاوگ
Share/Save/Bookmark
پێداچوونەوی ‏٠٧:٣٥، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە لایەن AdminWiki (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «بەبۆنەی ئەوەی لە سیستەمە نوێکانی ماکدا واتا لە های سێراوە High Sierra هەم جۆری پەڕگەی س...»ەوە)

بەبۆنەی ئەوەی لە سیستەمە نوێکانی ماکدا واتا لە های سێراوە High Sierra هەم جۆری پەڕگەی سیستەم گۆڕاوە، وە هەم جۆرەکانی دەسەڵاتی بوخچە و پەڕگەکان و توانای بەکارهێنەر. ئەمەش کێشمەکێشێکی زۆری یونیکس/لینوکسە و بەو حوکمەی ماکیش FreeBSD یە، قەت لەو جۆرە لەکۆڵ نابینەوە. بەڵام بەهەرحاڵ ئەو تەختەکلیلەی ماک خۆی هەیەتی Sorani Kurdish بردویانە و دایانناوە، زۆر کۆدی نادروستی یونیکۆد بەکاردەبات. کە تەواو جیاوازە لەوەی بنەڕەتی سیستەمەکان هەیانە و لەسەری ڕێککەوتوین و لە حکومەتی هەرێم پشتگیری کراوە. لاشم سەیرە ماک و تیمەکەیان بەهیچ جۆرێک وەڵام نادەنەوە، کە یان ئەوەتا ئەوەی Sorani _Kurdish چاک بکەن، یان ئەوەتا ئەوەی کوردی ئارامی و لاتینی بەکاربەرن، کە تەواو دروستە.