Maemo

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٩:٢٦، ١٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە لایەن ئارا (لێدوان | بەشدارییەکان) (Rûpela nû: '''مایمۆ''' سیستەمێکی کارگێڕیی سەرچاوە کراوە و دەبەشکردنێکی لینوکسە لەسەر بنەمای دێبیان بۆ مۆب…)

مایمۆ سیستەمێکی کارگێڕیی سەرچاوە کراوە و دەبەشکردنێکی لینوکسە لەسەر بنەمای دێبیان بۆ مۆبایل و ئامێرەکانی Internet Tablet لەلایەن نۆکیاوە پەرەپێدەدرا.

لە سەرەتاوە مایمۆ تەنها سیستێمێک بوو بۆ Internet Tabletەکان و تەنها لەسەر چەند ئامێرێکی وەک Nokia 770, Nokia N800, Nokia N810. ساڵی ٢٠٠٩ مایمۆ ٥ وەشێندرا. لەم وەشانەدا سیستەمەکە دەتوانرا وەک مۆبایل بەکاربهێنرێت. Nokia N900 لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بەو سیستەمەوە بڵاوکرایەوە کە پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلی ٢٠١٠ لە بەرسەلۆنا نۆکیا و ئینتێل ئاشکرایان کرد کە هەردوو سیستەمی مایمۆ و مۆبلین یەک دەگرن و سیستەمی میگۆ پێک دەهێنن.