ڕاژە و ڕاژەخوازی مەمبڵ

لە چاوگ
لۆگۆی فەرمی مەمبڵ

مەمبڵ بەرنامەیەکی دەنگە بە تەکنەلۆژی IP (VoIP) کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەکارهێنان لەلایەن یاریزانانەوە/گەمەکەرانەوە داڕێژراوە و هاوشێوەی بەرنامەکانی وەک TeamSpeak ــە. ڕاژەخوازی مەمبڵ، کە بە ڕوومەتی سەرەکی QT پرۆگرام کراوە. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی هەمان ڕاژەوە قسە لەگەڵ یەکتر بکەن. ڕووکارێکی کارگێڕی زۆر سادەی هەیە و تایبەتمەندی جۆرایەتی دەنگی بەرز و وەستانی کەمی هەیە. هەموو پەیوەندییەکان کلیل دەدرێن و هاش دەکرێن. بەهۆی ئەوەی دەتوانیت خۆت بەڕێوبەری دامەزراندنی بکەیت، لەسەر ڕاژەی خۆت. ئێمەش لە چاوگ سوودمان لێ وەرگرتووە و دامانمەزراندووە لەسەر ڕاژەی خۆمان و تایبەتە. بەهۆی ئەوەی لەکاتی قەیرانی نێتدا سەردەمی کۆرنا، زۆر خزمەتگوزارییەکانی تر، کە سەرچاوەی تریان هەبوو یاخود خۆڕایی بوون، کێشەی بڕینی دەنگ و دەرهێڵبوونی هەبوو. ئەمە ڕاژەیەکی بچووکە و لە سنوری کارەکانی ئێمەدایە نەک زیاتر.

چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆ چاوگ

سەرەتا لەسەر هەر سیستەمێکی کۆمپیوتەری دەتوانیت لێرەوە دایگریت.دیارە بۆ لینوکس هەڵبژاردنی تریش هەیە وەکو SNAP و FLATPAK گەر بەکارهێنەری ئەوانی، زۆر ئاسانترە لە داگرتنی و دامەزراندنی بەتەنها هەموو جارێک لەگەڵ نوێکردنەوەکان. بەهەرحاڵ بۆ سەر تەلەفۆنی ژیر (ئەندرۆید) و (ئای ئۆئێس) هەمان شت ئامادەیە. دوای کردنەوەی بەرنامەکە ئەم هەڵبژاردنانە بکە:

Ksnip 20200714-212440-700x484.png

١. وەکو خۆی بنوسە کە

chat.chawg.org
///
mumble.chawg.org

٢. وەکو خۆی ٣ و ٤ تایبەتن بەخۆت وەکو ناوت لە پۆدکاست و ناسینەوەی ڕاژەکە چی دەنوسیت، ئازادیت. کاتێک دێیتە ژوورەوە داوای تێپەڕەوشەی چاوگ دەکات، ئەگەر لەگەڵ بەڕێوبەرانی پۆدکاست قسەت کردبێت، ئەوە ئەوەش دەزانیت و دەتوانیت بێیتە ژوورەوە.

هەڵبژاردنەکانی پرۆگرامەکەت ئاوها ڕێک بخە (یەک دووگمەیی)

زۆر زۆر، ئەنجا زۆر گرنگە ئێمە جۆرایەتی دەنگەکە بپارێزین لە دەنگدانەوە و لەبیرچوونی کردنەوەی مایکەکە. بۆیە بڕۆ هەڵبژاردنەکان وەک ئەمەی کراوە:

وێنەی دووەمی مەمبڵ - ڕوونکردنەوە

پاشان قەدبڕێکی بۆ دابنێ وەکو دوگمەی CAPS LOCK بەنمونە وەکو دەیبینی، هەموو کات بەداگرتنی ئەو دووگمەیە دەنگ دەکرێتەوە و بەلابردنی دەنگ دادەدخرێت، بەم جۆرەش پاکترین تۆمارکردنی تێدا دەبێت:

Ksnip 20200714-224550-700x426.png

هەڵبژاردنەکانی پرۆگرامەکەت ئاوها ڕێک بخە (دوو دوگمەیی)

دەتوانی دوو دوگمەیی دابنێی، تاوەکو هەمیشە کاتی قسەکردن پەنجەت لەسەر دوگمەیەک نەبێت. ئەویش دەبێت دوو قەدبڕ SHORTCUT دروست بکەیت بەم شێوەیە، کە یەکێکیان دەیکاتە دۆخی Push to Talk (داخستنی مایک) ئەوەی تریان دەیخانە دۆخی Continuous (کردنەوەی مایک) بەم شێوانە:

Screenshot-2020-07-15-at-10.33.29-700x347.png

پاشان لە بەشی قەدبڕەکان ئاوها ڕێکم خستووە، تۆ دەتوانیت دوگمەی تر بە ئارەزووی خۆت هەڵبژێریت:

Ksnip 20201106-202519-700x77.png

زیاتر

Screenshot-2020-07-15-at-10.45.19.png

لەسەر مۆبایلەوە و تابلێتەوە

بەم شێوەیە لە ئەپی Plumble یاخود Mumla کە بەم شێوەیە دەبێت ڕێکی بخەیت:

M1-284x300.jpg

پاشان ئەمانە بکە وەکو دەیبینی:

M1 2-224x300.jpg

ئەنجا ئەمانەش وەکو وێنەکان بکە:

M3-207x300.jpg