ئۆپێرا مینی

لە چاوگ
Opera Mini 5 Beta لەسەر سیستەمی Symbian 9.3

Opera Mini وێبگەڕێکی مۆبایلە. لەسەر پلاتفۆڕمی J2ME کار دەکات و پاڵپشی هەموو ئەو مۆبایلانە دەکات کە توانای کارپێکردنی پڕۆگرامەکانی J2ME ـیان هەیە. یەکەم وەشانی Opera Mini لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ وەشێندرا. ئێستا زیاد لە ٤٠ ملیۆن مۆبایل بە ئۆپێرا مینییەوە بڵاو دەکرێنەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ و دوای سێ ساڵ تەمەنی، زیاد لە ٢٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو و ئێستاش بەپێی ماڵپەڕی statcounter.com %٢٥ی بازاری وێبگەڕی مۆبایلی داگیر کردووە.


ئامارەکان

  • ئامارە گشتییەکان
    • بە هۆی پەستاندن و کەمکردنەوەی داتاکانەوە و ڕەوانەکردنیان لە ڕاژەکانی ئۆپێراوە، ساڵانە ٨,١ بلیۆن دۆلار بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ئەگێڕێتەوە.
  • ئەیلوولی ٢٠٠٩
    • بە تێکڕایی زیاد لە ٥٠٠ بلیۆن پەڕە لە ڕۆژێکدا، و زیاتر لە ٢ پێتابایت دراوە لەسەر ڕاژەکانی ئۆپێرا ئاڵوگۆڕ کراوە.
    • لەم مانگەدا ٣٥,٦ ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو، و %١١,٥ زیادی کردووە لەچاو مانگی ئابی هەمان ساڵ و زیاتر %١٥٠ بە بەراورد لەگەڵ ئەیلوولی ٢٠٠٨.
    • نزیکەی ١٥ بلیۆن پەڕە بینراوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. %٧,٢ زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئابی ٢٠٠٩ و %٢٣٠ ـیش بە بەراورد لەگەڵ ئەیلوولی ٢٠٠٨.
    • بەکارهێنەران نزیکەی ٢٢٧ ملیۆن مێگابایت (٢٢١٦٨٠ گێگابایت) یان بەکارهێناوە لە سەرتاسەری جیهان. %٨,٧ زیادی کردووە لە مانگی ئابەوە و %٢٢٤ ـیش لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٨.

سەرچاوەکان

  1. ئۆپێرا:باری وێبی مۆبایل، نیو بلیۆن پەڕە هەڵدانەوە بۆ هەر ڕۆژێک
  2. ئۆپێرا: ئۆپێرا ساڵانە ٨,١ بلیۆن دۆلار بۆ بەکارهێنەرانی ئەگێڕێتەوە