phpBB

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٢:٤٨، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە لایەن ئارا (لێدوان | بەشدارییەکان) (Rûpela nû: phpBB بەناوبانگترین و بەربڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی مەکۆیە کە بە زمانی PHP دارێژڕاوە. phpBB کە کورت…)

phpBB بەناوبانگترین و بەربڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی مەکۆیە کە بە زمانی PHP دارێژڕاوە. phpBB کە کورتکراوەی PHP Bulletin Board ـە وەک نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوە لەژێر مافی GNU GPL ـدا وەشێندراوە.


مێژوو

phpBB وەک مەکۆیەکی سادە لەسەرەتاوە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ لەلایەن James Atkinson ـەوە داڕێژرا کە ئەویش بۆ مەڵپەڕەکەی خۆی ڕێکخستبوو. دوای ئەوەی Nathan Codding و John Abela بەشدارییان کرد لە پەرەپێدانی، یەکەمین پێشوەشانی ١.٠.٠ لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵدا بڵاو کرایەوە و مۆڵگەی phpBB گوێزرایەوە بۆ SourceForge.net.

phpBB 1.0.0 لە کانونی یەکەم ئەو ساڵەدا وەشێندرا. دواترین وەشانی زنجیرە ١ کە وەشانی ١.٤.٤ بوو لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ وەشێندرا. لەو ماوەیەدا چەند داڕێژەرێکی تر وەک پەرەپێدەر بەشدارییان لە پەرەپێدانی phpBB کرد.

لە شوباتی ٢٠٠١ phpBB 2.0 لە سفرەوە دەستکرایەوە بە داڕشتنی. دوای ساڵێک لە پەرەپێدانی phpBB 2.0.0 لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٢ وەشێندرا.

کارکردن لەسەر phpBB 3.0.x لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٢ ـەوە دەستی پێکرد. لەسەرەتاوە وا بڕیار بوو کە وەک وەشانی ٢.٢ بوەشێندرێت. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ Paul Ownd وازی لە پێشڕەویکردنی تیمی پەرەپێدەران هێنا و Meik Sievertsen جێگەی گرتەوە


سەرچاوە