PhpMyAdmin چییە و چۆن دادەمەزرێت؟

لە چاوگ

PhpMyAdmin چییە؟

وێنە/لۆگۆ
PhpMyAdmin-Logo.png
دەربارە

نەرمەکاڵایەکی وێبە بۆ بەڕێوبەردنی بنکەدراوی MySQL وە بەزمانی PHP نوسراوە

داڕێژەران

PhpMyAdmin

ماڵپەڕ

http://www.phpmyadmin.net

سیستەم

Linux/GNU

نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوەی وێبە، بنکەدراوی MySQL وە بەزمانی PHP نوسراوە، یەکێکە لە باوترین کەرەستەکان کە بەکارهێنەر و بەڕێوبەری ڕاژە بەکاری دەبەن. دیارە بۆ مەبەستی سووکەڵەکردن و زیاتر ئاسانترکردنی بەشەکان زمانی جێگیر و بزۆکی تریش لێرەولەوێ بەکارهاتوون وەکو HTML CSS وە JavaScript لە پەڕەکانی بەڕێوبەرایەتی. وەکو گورزە بۆ دامەزراندن بە نزیکەیی لە هەموو جۆرە سیستەم و دابەشکردنەکاندا هەیە.

چۆنیەتی دامەزراندنی

دامەزراندنی لەسەر هەموو سیستەمەکان، تەنها لە ئامرازەکانی سیستەمەکە دەگۆڕدرێن. ئەگینا ناوی بوخچەکە و ڕاژەکە هەر وەکو خۆیەتی. لێرەدا لەسەر بڵاوترین و باوترین دایکە دابەشکردنی لینوکس دێبیان باس دەکەین، کە زۆرترین ڕاژەی ئەمڕۆشی لەسەرە.