PostgreSQL

لە چاوگ

PostgreSQL ماوەی ١٥ ساڵە دروست بووە، وەکو بنکەدراوەیەکی کراوە، بە پتەوی و چوستی ناسراوە، لەسەر هەموو جۆرە سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر کاردەکات. PostgreSQL پشتیوانی زمانەجیاجیاکان multiple language دەکات و ڕووکاری تایبەتی هەیە بۆ زمانەکانی بەرنامەداڕشتن بە C/C++, Java, .Net, Perl, Python, Ruby, Tcl, ODBC و هیتر.


مێژوو

ناوی ئەم جۆرە بنکەدراوە لەسەرەتادا Postgres بوو، کە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە بارکەلی University of California at Berkeley پەرەی پێدرا، لەسەر دەستی پرۆفیسۆر ستۆنبرێکەر Michael Stonebraker، ئەم پرۆفیسۆرە لە ساڵی ١٩٨٦ دا دەستی بەکار کردن کرد بۆ دروستکردنی پۆستگری. لە ساڵی ١٩٩٥ هەردوو خوێندکاری پلەی دکتۆرا Andrew Yu و Jolly Chen لە تاقیگەکانی پرۆفیسۆر ستۆنبرێکەر، هەستان بە گۆڕینی زمانی داواکاری زانیاری پۆستگری بە کۆمەڵەیەک لە داواکارییەکانی SQL. لەمەوە ناوەکەیان گۆڕی بە Postgres95. لە ساڵی ١٩٩٦ دا Postgres95 چووە ناو جیهانی سەرچاوە کراوەوە open source، بەمە هەنگاوی نایە دەرەوەی ناوچەی بارکەلی و کەوتە بەردەم چەندین کۆمەڵە و پەرەپێدەر. پۆستگری گۆڕانکاتیی زۆری بەخۆیەوە بینی، تاکوو گەیشت بەو ئاستەی وەکوو بنکەدراوەیەکی جێگیر و فرەکار چووە ڕیزی جۆرەکانی تر.


وەشانەکانی postgreSQL

دوا وەشانی PostgreSQL برێتییە لە 8.2.5، هەر چەند مانگ جارێک وەشانێکی نوێ بڵاودەبێتەوە بۆ چاککردنی کەلێن و هەڵە وردەکان، ساڵانەش وەشانێک ڕادەگەیەنرێت کە گۆڕانکارییە گەورەکانیش لەخۆی دەگرێت.

ئەگەر بتەوێت بزانیت چ وەشانێک دامەزراوە لە سیستەمەکەتدا، دەتوانیت ئەم فرمانە بدەیت:

psql SELECT VERSION(); 

ئەگەر بەخێرایی تەنها ژمارەی وەشانەکەت بوێت ئەوا ئەم فرمانە بەکار بهێنە:

psql --version

ماڵپەڕی فەرمی PostgreSQL

PostgreSQL