گرنگی RSYNC چییە؟

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٩:٥٤، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە لایەن Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروستکرد بە «نەرمەکاڵایەکە بۆ گواستنەوەی پەرگەکان بەکاردێت لە نێوان و ڕاژە و ڕاژەخوازەکاندا. تا...»ەوە)

نەرمەکاڵایەکە بۆ گواستنەوەی پەرگەکان بەکاردێت لە نێوان و ڕاژە و ڕاژەخوازەکاندا. تایبەتمەندی ئەم کە لە SCP جودا دەکاتەوە، ئەوەیە ئەم دەتوانێت پەڕگە دووبارەکان بهێڵتەوە و تەنها گۆڕانکارییە نویکان بگوازێتەوە. بۆیە یەکێکە لە تووڵە/پڕۆگرامە گرنگەکان لە دروستکردنی پاڵپشت Backup لەسەر ڕاژەکان. ئەم پڕۆگرامە سوود لە Checksum searching وەردەگرێ بۆ ناسینەوە و بارکردنی پەڕگەکان لە هەموو ئەگەرەکاندا.

بەکارهێنانی

ڕووکاری سەرەکی فرمانەکانی لەم ڕەگەوە دێن، کە:

 # rsync [OPTIONS] SOURCE TARGET 

زۆر گرنگە لە هەموو فرمانەکاندا -a دابنێی، چونکە سەلامەتی گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی پەرگە و بوخچە بۆ خاوەنەکانیان دەهێڵێتەوە. ئەمەش بۆ بەڕێوبەر و پڕۆگرامەکانی ڕاژە و سیستەم زۆر بایەخدارە.

هەندێک لە فرمانەکان

  • -r بوخچەکان ڕوونووس دەکات
  • -l بەستەرە پەڕگە ڕوونووس دەکات
  • -p مافەکانی پەڕگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە
  • -t کاتەکانی پەرگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە
  • -g مافەکانی گرووپ بۆ پەرگەی سەرچاوە دەپارێزێ
  • -o مافەکانی خاوەنێتی پەڕگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە (root)
  • -D زانیاری ئامێرەکانی سەرچاوەکە دەپارێزێ (root)