Ruby

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١١:٠٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠١١ لە لایەن Aras (لێدوان | بەشدارییەکان) (نوێ)

ڕوبی (Ruby) زمانێکی بەرنامەداڕشتنە، بنچینەی لەسەر تەنخوازی (OOP) گرتووە، سەرچاوەکراوەیە. بەندە بە مۆڵەتنامەی تایبەتی خۆی و مۆڵەتنامەی (GPL). سەرەتا لە ژاپۆن پەرەی پێدراو و سەری هەڵدا، بەردەوام بەڵگەنامەکانی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسرانەوە، تاکو تەشەنەی کرد و ڕەواجی پەیداکرد. یەکێک لەو پرۆژە گرنگانەی کە بەم زمانە کراوە و ناوبانگی دەرکردوە (Ruby on Rails).

داگرتنی ڕوبی

تاکو بتوانیت بەرنامە داڕێژیت بە زمانی ڕوبی، پێویستە کە وەرگێڕەکەی دابگریت، بۆ ئەو مەبەستە ویبگەی ڕوبی، بۆ هەموو سیستەمە جیاجیاکان وەشانی تایبەتی داناوە: بەستەری داگرتن.


کۆد نووسین

نوسینی کۆد لەڕێگەی کۆنسوڵەکەی کە لەگەڵ وەرگێڕی زمانەکەدایە بەم شێوەیەیە:

irb(main):001:0> puts "Hello, World!" Hello, World! => nil لێرەدا بەرنامەی (Hello World) مان نووسی بە یەک دێڕ کۆد.


وێبگەی سەرەکی

زمانی ڕوبی

بەستەری بەسوود

فێربوونی زمانی ڕوبی لە ٢٠ خولەکدا