گرنگی کرداری SCP بۆ گواستنەوەی پەڕگە

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٠٢:٥٤، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە لایەن Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروستکرد بە «گواستنەوەی پەڕگە و بوخچەکان لە نێوان ڕاژەکاندا بە شێوەیەکی کلیلدراو و پارێزراو. یە...»ەوە)

گواستنەوەی پەڕگە و بوخچەکان لە نێوان ڕاژەکاندا بە شێوەیەکی کلیلدراو و پارێزراو. یەکێکە لە کۆڵەکە ئامرازەکانی دەستی بەڕێوبەری ڕاژە. گواستنەوەی هەموویان بە شێوەیەک، کە کەمترین کات ببات و پرۆتۆکۆلی پارێزراوی SSH بنەمای کارەکەی بێت. لەم دەمەدا تەنها Secure Copy (SCP) ــیە.

گواستنەوە لە نێوان دوو ڕاژە

کاتێک ڕاژەیەکت هەیە لە شوێنی A دەیگوازیتەوە بۆ B، بە مەرجێک هەردووکیان بە تۆڕی نێتەوە بەسترابن. دەتوانی بۆ گواستنەوە پەڕگە، کاتێک خۆت وەکو root لەسەر ڕاژەی A یت:

# scp nmune.txt USERNAME@RAJE-B.com

ئێستا ئەگەر کۆمەڵێک پەڕگە بن: # scp nmune.txt nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com یان بتەوێت پەڕگەی nmuneitr.html بچێت بۆ بوخچەیەکی دیاریکراو لەسەر ڕاژەی B: # :/BRO/BUXCHEI/HTMLSscp nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com