گرنگی کرداری SCP بۆ گواستنەوەی پەڕگە

لە چاوگ

گواستنەوەی پەڕگە و بوخچەکان لە نێوان ڕاژەکاندا بە شێوەیەکی کلیلدراو و پارێزراو. یەکێکە لە کۆڵەکە ئامرازەکانی دەستی بەڕێوبەری ڕاژە. گواستنەوەی هەموویان بە شێوەیەک، کە کەمترین کات ببات و پرۆتۆکۆلی پارێزراوی SSH بنەمای کارەکەی بێت. لەم دەمەدا تەنها Secure Copy (SCP) ــیە. ڕیزبەندی یان ڕووکاری بنەڕەت ئەم شێوەیە بۆ تێگەشتن لە زنجیرەی کردار و پەڕەکان لە ڕیزی فرمانەکاندا:

 scp <file> <username>@<IP address or hostname>:<Destination>

گواستنەوە لە نێوان دوو ڕاژە

کاتێک ڕاژەیەکت هەیە لە شوێنی A دەیگوازیتەوە بۆ B، بە مەرجێک هەردووکیان بە تۆڕی نێتەوە بەسترابن. دەتوانی بۆ گواستنەوە پەڕگە، کاتێک خۆت وەکو root لەسەر ڕاژەی A یت:

# scp nmune.txt USERNAME@RAJE-B.com
  • ئێستا ئەگەر کۆمەڵێک پەڕگە بن:
# scp nmune.txt nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com
  • یان بتەوێت پەڕگەی nmuneitr.html بچێت بۆ بوخچەیەکی دیاریکراو لەسەر ڕاژەی B:
# scp nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com:/BRO/BUXCHEI/HTMLS