گرنگی کرداری SCP بۆ گواستنەوەی پەڕگە

لە چاوگ

گواستنەوەی پەڕگە و بوخچەکان لە نێوان ڕاژەکاندا بە شێوەیەکی کلیلدراو و پارێزراو. یەکێکە لە کۆڵەکە ئامرازەکانی دەستی بەڕێوبەری ڕاژە. گواستنەوەی هەموویان بە شێوەیەک، کە کەمترین کات ببات و پرۆتۆکۆلی پارێزراوی SSH بنەمای کارەکەی بێت. لەم دەمەدا تەنها Secure Copy (SCP) ــیە. ڕیزبەندی یان ڕووکاری بنەڕەت ئەم شێوەیە بۆ تێگەشتن لە زنجیرەی کردار و پەڕەکان لە ڕیزی فرمانەکاندا:

 scp <file> <username>@<IP address or hostname>:<Destination>

گواستنەوە لە نێوان دوو ڕاژە

کاتێک ڕاژەیەکت هەیە لە شوێنی A دەیگوازیتەوە بۆ B، بە مەرجێک هەردووکیان بە تۆڕی نێتەوە بەسترابن. بۆ ئەوەی ناسیاوی بکەیت لە نێوان دوو ڕاژەکەدا، زۆر دروستر و ئاسایشترە. کە متمانەی نێو دوو ڕاژەکە بە یەکتری بناسێنی بەڕێگەی کلیلی SSHــەوە ئەمەش لە نێو پەرگەی ڕێکخستنەکانی ~/.ssh/config بە نمونە ئاوها:

   Host raje-a.com
    Port 2222
    IdentityFile /bo/raje-a-id_rsa

    Host raje-b.com         
    Port 3333
    IdentityFile /bo/raje-b-id_rsa

دەتوانی بۆ گواستنەوە پەڕگە، کاتێک خۆت وەکو root لەسەر ڕاژەی A یت:

# scp nmune.txt USERNAME@RAJE-B.com
  • ئێستا ئەگەر کۆمەڵێک پەڕگە بن:
# scp nmune.txt nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com
  • یان بتەوێت پەڕگەی nmuneitr.html لەسەر ڕاژەی A بچێت بۆ بوخچەیەکی دیاریکراو لەسەر ڕاژەی B:
# scp nmuneitr.html USERNAME@RAJE-B.com:/BRO/BUXCHEI/HTMLS
  • یاخود بوخچە بگوازیتەوە بە هەموو پەڕگەکانەوە:
# scp -r bo/buxche/  USERNAME@RAJE-B.com

هەردوو ڕاژەکە بۆ یەکتری

کاتێک تۆ وەکو بەڕێوبەری ڕاژەکان، لە شوێنی سێیەمەوە بە هەردوو ڕاژەی A, B دەڵێی فڵانە پەڕگە یان بوخچە بۆ فڵانە شوێن یان بە پێچەوانەوە. وەکو ئێرە، کە گواستنەوەی پەڕگەیە:

# scp USERNAME@RAJE-A.com:/buxchei/nmune.html  USERNAME@RAJE-B.com:/bo/buxchei/webhtml/

بۆ بوخچە و هەموو پەرگەکان هەمان ڕیزبەند و ڕووکاری سەرەوەی هەیە و کردارەکان هاوشێوەن لە فرمانەکانیشدا:

# scp -r USERNAME@RAJE-A.com:/buxchei/jmare2/*  USERNAME@RAJE-B.com:/bo/buxchei/jmare2/


زانیاری زۆرتر

پەڕەی مان پەیجی SCP ویکی ئارک‌لینوکس