پوختەکردنی بزوێنەری گەڕان

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
ئەنجامی گەڕان بۆ وشەی چاوگ لە گووگڵ

SEO کورتکراوەی (Search Engine Optimization) یان (Search Engine Optimizer) بە مانای پوختەکردنی بزوێنەری گەڕان یاخود پوختەکەری بزوێنەری گەڕان دێت، واتە ماڵپەڕ بە شێوەیەک ڕێک بخەیت کە لە ڕیزی پێشەوەی ئەنجامەکانی گەڕاندا بێت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.

پوختەکردنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان لە چەند خاڵێکی جۆراوجۆر پێک دێت کە هەموو خاوەن ماڵپەڕ/وێبماستەرێک پێویستە بیان زانێت و جێبەجێیان بکات. لەکاتێکدا پوختەکردنی ماڵپەڕ بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان زۆر سانایە، بەڵام لەلایەن زۆرێک لە خاوەن ماڵپەڕەوە فەرامۆش دەکرێت، بەتایبەت لە نێو ماڵپەڕە کوردییەکاندا کە تا ڕادەیەکی زۆر وێبماستەران لەم لایەنە بێ ئاگان.

لەم وتارەدا هەوڵ دەدرێت ئەو خاڵانە باس بکرێت کە هاوکار دەبن لە پێشخستنی ئاستی ماڵپەڕەکەت لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا.





ناونیشانی گونجاو

یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکان ناونیشانی پەڕەیە. هەر بابەتێک یان وتارێک لە ماڵپەڕەکەتدا یان بە گشتی هەر پەڕەیەک پێویستە ناونیشانێکی تایبەت بە خۆی هەبێت کە گوزارشت لە ناوەڕۆکی پەڕەکە بکات.

  • گرنگە ناونیشان تاک بێت. واتە هەر پەڕەیەک لە ماڵپەڕەکەتدا ناونیشانێکی تاک و تایبەت بە خۆی هەبێت. بوونی یەک ناونیشان بۆ هەموو پەڕەکانی ماڵپەڕێک کاریگەری زۆر لاوەکی دەبێت کە بزوێنەرەکاندا.
  • ناونیشان گرنگ نییە کورت یان درێژ بێت، بەڵام هێندە کورت نەبێت کە کار بکاتە سەر ماناکەی و هێندە درێژیش نەبێت کە سەر لە خوێنەر تێک بدات.


پەیوەندی بە بزوێنەرەکانی گەڕان

لە ساڵی ١٩٩٧ بزوێنەرەکانی گەڕان دانیان بەوەدانا کە وێبماستەرەران تێیاندەکۆشی بۆ پاڵاوتنی باشتر لە بزوێنەرەکانی گەڕان ،تەنانەت هەندێ لە وێبماستەرەران یارییان بە پاڵاوتنەکانیان دەکرد لە ئەنجامەکانی گەڕان بە تێئاخاندنی پەڕەکان لەگەڵ کلیلەووشەی لەڕادەبەدەر یان دوور لە بابەتەکە. بزوێنەرەکانی گەڕانی زوو ،وەکو Infoseek هەڵەکانیان ڕاست کردەوە بۆ تێکۆشان لەپێناو دوورخستنەوەی وێبماستەرەران لە یاریکردن بە پاڵاوتنەکان. بە سەرنجدان لە بەهای بەرزی بازاڕ بۆ ئەنجامە ئامانجکراوەکانی گەڕان ،شاراوەیەک هەیە بۆ تایبەتییەکان لە پەیوەندی نێوان بزوێنەرەکانی گەڕان و خزمەتگوزاری گەشەپێدەری SEO. لە ٢٠٠٥ ،کۆنگەرەیەکی ساڵانە. AIRweb کە کورتکراوەی Adversarial Information Retrieval on the Web واتە کێبڕکێی گەڕانەوەی زانیارییەکان لەسەر وێب ،کە دروستکرا بۆ گفتوگۆکردن و کەمکردنەوەی کاریگەری زیانەکان لە دەستدرێژی کردنی گەشەپێدەری ناوەڕۆکی وێب. ئەو کۆمپانیاییانەی کە دەستدرێژییە تەکنیکییەکان دادەمەزرێنن دەتوانرێت پێگەکانیان ڕێگای لێبگیریت لە ئەنجامەکانی گەڕان. هەندێك لە بزوێنەرەکانی گەڕان گەیشتنە ڕادەی پیشەسازی SEO .سپۆنسەر و میوانە زۆر دووبارەکان لە کۆنگرەکانی SEO، چاتەکان و سیمینارەکان. لەڕاستیدا هەندێ گرتنەوەی پارەدان بوو. هەندێ لە بزوێنەرەکانی گەڕا بەرژەوەندیان هەبوو لە باری تەندروستی کۆمەڵگە نموونەییەکان.

دامەزراندنی پوختەکەری بزوێنەری گەڕان

بڕیاردان بۆ دامەزراندنی SEOیەك بڕیارێکی گەورەیە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی شاراوە وێبگەکەت پەرەپێبدات و کەمترین کات بەفیڕۆبچێت ،بەڵام دەشتوانی مەترسی زیان بیت بۆ وێبگەکەت یان ناوبانگ. دڵنیابە کە لێکۆڵینەوە بۆ قازانجی شاراوە لەباشیدایە وەکو زیانێكی نابەرپرسانەی SEO بیگەیەنێت بە وێبگەکەت. زۆربەی SEO (پوختەکردنی بزوێنەری گەڕان)ەکان و بریکارەکانی تر و ڕاوێژکارەکان خزمەتگوزاری بەسوود دەدەن بۆ خاوەن وێبگەکان ،لەوانە:

  • نیشاندانی ناوەڕۆکی پێگەکەت یان پێکهاتەکەی.
  • ئامۆژگاری تەکنیکی لەسەر گەشەپێدانی وێبگە: بۆ نموونە: خانەخوێكردن(hosting) ،گەڕاندنەوەکان ،پەڕەی هەڵەکان ،بەکارهێنانی JavaScript.
  • گەشەپێدانی ناوەڕۆک.
  • بەڕێوەبردنی کارە سەرهێڵییەکان.
  • دووبارە گەڕانی کلیلەووشە.
  • ڕاهێنانەکانی SEO.
  • شارەزایی لە بازاڕی دیاریکراو و ناوچەی جوگرافی.

ئەگەر تۆ بیر لە دامەزراندنی پوختەکەری بزوێنەری گەڕان "SEO" دەکەیتەوە ،تا زووتر بکرێت باشترە. باشترین کات بۆ دامەزراندن ئەو کاتەیە کە واتداناوە پێگەکەت دووبارە دیزاین بکەیتەوە ،یان پێگەیەکی نوێ دەگیرسێنیت. بەم ڕێگایە ،تۆ و SEOیەکەت دەتوانن دڵنیاببن کە پێگەکەت وا دیزاین کراوە وەکو هاوڕێیەکی بزوێنەری گەڕان لە خوارەوە بۆ سەرەوە.

هەندێک پرسیاری بەسوود بۆ پرسین لە SEO ،لەوانە :

  • دەتوانێت نموونەیەکی کارەکانی پێشووتم نیشانبدەیت و هەندێ کاری سەرکەوتوتم بۆ بەشداربکەیت؟
  • پەیڕەوی رێنماییەکانی وێبماستەریی دەکەیت؟ وەکو ڕێنماییەکانی گووگڵ بۆ نموونە.
  • هیچ خزمەتگوزارییەکی سەرهێڵی بازاڕ پێشکەش دەکەیت یان ئامۆژگاری بۆ تەواوکەری زیندووی کارەکانت؟
  • چاوەڕوانی بینینی چ جۆرە ئەنجامێکی ،وە لە چوارچێوەیەکی کات؟ چۆن سەرکەوتنت دڵنیا دەکەیتەوە؟
  • شارەزاییەکانت چیین لە بواری پیشەسازییەکەی من؟
  • شارەزاییەکانت چیین لە بارەی ووڵاتەکەم/شارەکەم؟
  • شارەزاییەکانت چیین لە بارەی گەشەپێدانی پێگەیەکی نێودەوڵەتییەکان؟
  • ماوەی چەندە خەریکی ئەم کارە دەکەیت؟
  • چۆن چاوەڕێی گواستنەوە بکەم لەگەڵ تۆ؟ ئایا تۆ بەشداردەبیت لەگەڵم لە هەر گۆڕانکارییەک کە بۆ پێگەکەم دەیکەیت، وە پێدان و گێڕانەوەی زانیارییەکان لە بارەی ڕاسپاردەکانت و هۆکارەکانی لەپشتیانن؟