Samba

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١١:٠١، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە لایەن Zryan (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

چۆنێتی دامەزراندنی ڕاژەی سامبا Samba بۆ ڕاژەی یونیکس و لینوکس و FreeBSD

ئێمە لە چاوگ ڕاژەی ئۆبونتو بەکاردەبەین بۆ ئەم فێرکاریە.

Note= تێبینی گرنگ: تکایە لەبیرت نەچێت هەموو ناوە گۆڕاوەکانی وەکو chawg, xom, zryan, user1 لە کوێدا بەرچاوت کەوت بیگۆرە بە ناوەکانی خۆت دروستت کردووە..


  • بۆ دامەزراندنی پاکەتی سامبا لە تێرمینال ئەم فەرمانە بنووسە.
sudo apt-get install samba samba-common
1.png
  • پاشان ئەم فەرمانە لە تێرمیناڵ بنووسە بۆ ئەوەی بزانیت چی وەشانێکی سامبا دابەزیوە..
smbd --version
2.png
  • هەروەها پێشنیار دەکەین ئەم پاکەتەش بۆ ڕاژەی سامبا زیاد کەیت
sudo apt-get install python-glade2 system-config-samba
3.png
  • پاشان لە سیستمێکی ویندۆزەوە لە (command prompt) ئەم فەرمانە بەکار بێنە بۆ پیشاندانی ناوی گروپی ڕایەڵەکە (Work group)
net config workstation
  • ئەنجامێکی لەم شێوەیەت بۆ دەردەچێت.
4.png
  • پاڵشتی و پاراستنی پەڕگەی (smb.conf) وە بۆ ئەوەی هەر کاتێک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی بنەڕەت، وە هەروەها هەموو زانیاریەکان ئەسڕینەوە و خۆمان سازکاری ئەکەین.
sudo cp /etc/samba/smb.conf /etc/samba/smb.conf.bak 
sudo rm /etc/samba/smb.conf 
sudo touch /etc/samba/smb.conf 
sudo nano /etc/samba/smb.conf
5.png
  • پاشان ئەمە زیاد بکە بۆ پەڕگەی smb.conf یاخود بەپێی ئەو پێویستیانەی خۆت.
#======================= Global Settings ===================================== 
[global]
workgroup = WORKGROUP
server string = Samba Server %v
netbios name = xom
security = user
map to guest = bad user
dns proxy = no
#============================ Share Definitions ============================== 
[MyShare]
path = /home/xom 
browsable =yes
writable = yes
guest ok = yes
read only = no
6.png
  • دواتر پاشەکەوتی بکە و دایخە و (سامبا) بەگەڕبخەرەوە.
sudo service smbd restart
7.png
  • بڕۆرە ناو ئەو بوخچەیەی کە (share) بەشتکردووە لە ویندۆزەوە بە پێی ئەو ناوەی کە کە خۆت داتناوە بۆ ڕاژەکە.
٨.png
  • ئێستا بە سەرکەوتوویی دەتوانین بچینە ناو ئەو Folder بوخچەیەی کە share بەشمان کردبوو.
9.png
  • ئێستا هەوڵبدە پەڕگەیەک دروست بکە لە ناو بوخچەی بەشکردنەکەت share folder.
10.png
  • هەڵە پیشان دەدات کە تۆ ڕێت پێنەدراوە ئەو کارە بکەیت لە ناو ئەو بوخچەیە.
11.png
  • تەماشای ڕێپێدانەکان بکە لە بەشکردنی سامبا.
cd /home/
ls -l
12.png
  • ئەتوانین گۆڕانکاری بکەین کە ڕێگە بدەین بە هەموو کەسێک بتوانێت نووسین و خوێندنەوە read and write بکات لەو بوخچەیەی کە بەشتکردووە بەم فەرمانە.
sudo chmod -R 0777 xom
ls -l
13.png
  • ئەم جارە هەوڵبدەرەوە کە شتێک دروست کەیت لە بوخچەی بەشکردنەکە دەبینیت کە ئەمجارە دەتوانیت.
14.png
  • ئەو پەڕگە نوێیە تەماشا بکە کە دروستت کرد لە بوخچەی بەشکردنەکە.
cd /home/xom/
ls -l 
15.png

بەشی دووەم

زیادکردنی بەکاربەر و کۆمەڵە users and groups و بەڕێوەبردنیان.

گرنگیەکەی ئەوەیە ئەتوانین لە ناو کۆمەڵێک بەکارهێنەر دەسەڵات بدەین بەو بەکارهێنەرەی کە خۆمان دەمانەوێت.

  • زیادکردنی کۆمەڵە group بۆ ڕاژەی ئۆبونتو (من خۆم گروپی چاوگ)م دروست کردووە.
sudo addgroup chawg
16.png
  • بەشکردنێکی نوێ دروست ئەکەین و دەسەڵات دەدەین بە بەشکردنەکەمان و بەکارهێنەرێکی نوێ زیاد دەکەین بۆ ئەو کۆمەڵەیەی کە دروستمان کردووە هەروەها لەگەڵ تێپەڕەووشە.
cd /home/xom/
sudo chown -R xom:chawg parezraw/ 
ls -l 
sudo chmod -R 0770 parezraw/
ls -l
sudo adduser xom chawg
sudo smbpasswd -a xom
17.png
  • پاشان لە پەڕگەی smb.conf سازکاری بۆ بوخچەی parezraw دەکەین.
[parezraw]
 path = /home/xom/parezraw
 valid users = @chawg
 guest ok = no
 writable = yes
 browsable = yes
18.png
  • پاشان سامبا بخەرەوە گەڕ restart و testparm بکە بۆ دۆزینەوەی ئەرگەر هەڵەیەک هەبێت.
sudo service smbd restart 
sudo testparm
19.png
  • تاقیبکەرەوە لە ویندۆزەوە دەبینیت تەنها بەو ناو و تێپەڕە وشەیە دەچیتە ناوەوە کە لە گروپی چاوگ دایە.