Symbian

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٣:١٤، ٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە لایەن Aras (لێدوان | بەشدارییەکان) (Rûpela nû: سیمبیان (ئینگلیزی Symbian) سیستەمی کارپێکردنی تایبەتە بە مۆبایل. ==سیمبیان و سەرچاوەکراوە== پاش نی…)

سیمبیان (ئینگلیزی Symbian) سیستەمی کارپێکردنی تایبەتە بە مۆبایل.

سیمبیان و سەرچاوەکراوە

پاش نیوەڕۆی ٤/٢/٢٠١٠ سیستەمی کارپێکردنی Symbian OS تەواوی کۆدەکانی کرد بە سەرچاوەی کراوە و خرانە بەردەست بۆ پەرەپێدەران. پێشتر تەنها ناووکی Kern سیستەمەکە لەڕێگەی مۆڵەتی گشتی Eclipse خرابووە بەردەست، بەم کردارە هەموو داوانامە و نەرمەکاڵاکانی سیستەمەکە کراون بە سەرچاوەکراوە.

هەنگاونان بەرەو ژێدەرکراوەبوونی سیمبیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە دەستی پێکرد پاش ئەوەی نۆکیا زۆرینەی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕی و، دامەزراوەی سیمبیانی دروستکرد. کە ئەمەش یەکێکە لەو هەوڵانەی نۆکیا داویەتی بۆ زیندوکردنەوەی سیمبیان بەتایبەت لەدوای ئەو گەشە خێرایەی iPhone و Android و دابەزینی ڕێژەی بەکارهێنانی سیمبیان، زۆرێک پێیان وایە کە سیمبیان سیستەمێکی کۆنە و وردەوردە بەکارهێنانی ڕوو لە کەمی دەکات و سیستەمەکانی تری جێگەی دەگرنەوە.

سەرچاوە

  1. ماڵپەڕی سەرەکی سیمبیان
  2. Symbian OS now fully open source

بەستەری دەرەکی