Symbian ^3: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
No edit summary
 
(٢ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١٩: ھێڵی ١٩:


== سەرچاوە ==
== سەرچاوە ==
[http://developer.symbian.org/wiki/index.php/Symbian%5E3 Symbian ^3]
# [http://developer.symbian.org/wiki/index.php/Symbian%5E3 Symbian ^3]


{{DISPLAYTITLE:سیمبیان ٣}}
{{DISPLAYTITLE:سیمبیان ٣}}
[[Category:OS]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٠:٢١، ٢٠ی ئابی ٢٠١٠

سیمبیان ٣ یەکەم وەشانی سەرچاوە کراوەی سیستەمی کارگێڕی سیمبیانە. وەشانێکی بەرەوپێشبراوی سیمبیان ٢ە کە تیایدا پاڵپشتی ئەکات بۆ 3D Graphic Accelerator، HDMI بۆ پەیوەست کردن بە تەلفزیۆنی HDیەوە لەگەڵ خێرایی کە سێ ئەوەندەی سیمبیان ٢ خێراترە و توانای لێدانی کوالیتی زۆر بەرزی دەنگ و گرتەی هەیە.

سیستەمی سیمبیان لەڕووی کردەییەوە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠ەوە تەواو بووە بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ ئامێرێکی مۆبایل نییە لە بازاڕەکاندا. یەکەم مۆبایلی نۆکیا؛ Nokia N8 وا بڕیارە لە چارەکەی سێیەمی ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕەکانەوە. دامەزراوەی سیمبیانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یەکەم مۆبایل بە سیستەمی سیمبیان ٣وە کۆمپانیایەکی ئاسیاییە نەک نۆکیا، بەڵام ڕوون نییە ئەو کۆمپانیا ئاسیاییە کامەیە.


تایبەتمەندییەکانی سیمبیان ٣

  • ساناکردنی بەکارهێنان و ڕووکار:

سیمبیان بە گرانترین سیستەمی کارگێڕیی مۆبایل ناسراوە لە ڕووی بەکارهێنان و ناشرینترین دیمەنی ڕووکاری هەیە، بەڵام لە سیمبیان ٣ ڕووکار نوێکراوەتەوە و ساناییی بەکارهێنان لەبەرچاو گیراوە.

  • کارکردن بە یەک بەرکەوتن:

لە سیمبیان ١ و سیمبیان ٢ لەسەر ئامێرە ساوپەردە (touchscreen)ەکان پەویستی بە دوو بەرکەوتن هەبوو تا پڕگرامێک بکرێتەوە یان بڵێین سیستەمەکە وەڵامی داواکارییەکەت بداتەوە کە ئەویش وەک ئەوە وابوو لەسەر کۆمپیوتەر هەموو شتێک بە جووت کرتە بێت (Double Click).

  • وەڵامدانەوەی دوو پەنجە:

پێشتر سیمبیان تەنها دەیتوانی وەڵامی یەک پەنجە بداتەوە، بەڵام لە ئێستادا وەڵامی دوو پەنجە ئەداتەوە وەک لە هێنانەپێشەوەی و بردنەدوواوەی وێنەیە بە لێک نزیککردنەوە و دوورخستنەوەی پەنجەکانت لە یەکتر لەسەر شاشەکە (Pinch to Zoom).

  • باشترکردنی کارکردن لەگەڵ بیرگە:

دەبێتە هۆی بوونی بەتاڵییەکی زیاتری ڕامەکە.

  • خێرایی: بەهۆی بوونی Graphic Architectureێكی نوێوە، زۆر خێراتر و وەڵامدەرەوەترە لە وەشانەکانی پێشووتر.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوە

  1. Symbian ^3