دەربارەى سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو

لە چاوگ
لۆگۆى ئوبونتو

سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو یەکێکە لە وەشانەکانى لینوکس لە ژێر مافى سەرچاوەى کراوەدایە،هەموو کەس ئەتوانى ئەم سیستەمە بەکاربهێنیت،وە زۆر شیاوە بۆ لاپتۆپ،ڕوومێز یان ڕاژە بێت،لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو هەموو پڕۆگرامەکان هەیە ئەوەى کە پێویستت پێ هەیە،بۆ نموونە پڕۆگرامى نوسین،پۆستى ئەلەکترۆنى...هتد،

ئوبونتوی هەمیشە بە خۆڕایییە هیچ کات پێویست ناکات پارە بەدەیت بەم سیستەمە،ئەتوانى دایبگریت وە بەکارى بهێنیت وە هەورەها بیدەیت بە هەموو کەسێک وەک هاوڕێیەکەت یان خێزانەکەت،


سەرەتا

ئەگەر ئەم سیستەمە بەکاردەهێنیت ئەوە ئەم چەند هەنگاوى خوارەوە جێبەجێ بکە،بۆ ئەوەى بزانیت چى وەشانێکى ئەم سیستەمە بەکاردەهێنیت،

چۆنێتى دۆزینەوەى وەشانى ئوبونتو

بۆ ئەوەى بزانیت چى وەشانێک بەکاردەهێنیت ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

lsb_release -a

دۆزینەوەى وەشانى کێرناڵ

ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

uname -r

هەموو وەشانە دەرچووەکانى ئوبونتو

تێبینى زۆر گرینگ

دەبێت هەموو کات بۆ نوسینى فرمانەکانى لە هەموو سیستەمەکانى کارپێکردنى لینوکس بڕۆین بۆ تێرمیناڵ،بەم شێوەیە بڕۆ بۆ تێرمیناڵ،

Applications -> Accessories -> Terminal 
  • sudo بە نوسینى ئەمە ئەو دەسەڵاتت ئەداتێ وەک Root ئیش بکەیت،بۆ نموونە کاتێک دەتەوێت پڕۆگرامێک دابەزێنیت یان دەستکارى پەڕگەێک بکەیت لە سیستەمەکەت،بۆ نموونە وەک ئەمە:
sudo bash
  • gksudo پێویستە ئەمە بەکاربهێنیت لە جیاتى sudo لە کاتێک بەتەوێت Graphical Application بکەیتەوە،بە ئیش پێکردنى فرمانەکانەوە،بۆ نموونە،
gksudo gedit /etc/apt/sources.list
پەنجەرەى Synaptic
  • man ئەم فرمانە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەى ڕێبەرێک بۆ یارمەتى فرمانەکان،بۆ نموونە man sudo هەموو ڕێبەر و پەڕەکانى ئەم فرمانە sudo پێشان ئەدا،
man sudo
  • apt-get لەگەڵ aptitudeخێراترین ڕێگایە بۆ دابەزاننى پڕۆگرام/پاک ئەیچ،هەروەها ئەتوانى بەکارهێنانى Synaptic Package Manager،وە GUI ڕێگاێکى ترە بۆ دامەزراندنى پڕۆگرام/پاک ئەیچ،بەڵام هەموو پڕۆگرام/پاک ئەیچەکان چالاکە لەگەڵ apt-get هەروەها بۆ دابەزاندنى چالاکە لە Synaptic Package Manager سەێرى ئەمە بکە،
sudo apt-get install package  

ئەتوانى بگەڕێی بە دواى پاک ئەیچ لە Synaptic لەگەڵ دامەزراندنى بەم ڕێگاییە،

دامەزراندنى ئوبونتو

دامەزراندنى ئەم سیستەمە ئەوەندە ئاسانە،هیچ پێویست بەوە ناکات لێرە بە وێنە باسى چۆنێتى دامەزراندنى بکەین،ئەگەر باسى بکەین لەوانەیە زیادە بێت،ئەگەر لە داهاتوو هەستمان بەوە کرد کە پێویستە هەبێت،ئەو کاتە بیرى لێدەکەینەوە :)

پێویستى ڕەقەکاڵا

ئەم سیستەمە لەگەڵ کەمترین وە کۆنترین جۆرەى کۆمپیوتەر ئیش دەکات،بۆ نموونە وەشانى ٨،١٠ پێویستى بە 384 Mb ڕام هەبێت(بۆ دامەزراندنى پێیوستى کەمتر لە 256 Mb ڕام بێت،بەڵام بەزۆرى ئەلتەرنتایڤى دامەزراندنەو ئیش پێکردن تەنها پێویستى بە 192 Mb ڕام بێت)،وە پێویستى بە ٣-٤ گیگابایت بۆشایی هەیە لە دیسکى ڕەق،لەگەڵ ٨-١٠ گیگابایت پێویستت دەبێت بۆ ئیش پێکردن،ئەگەر لەمە زۆرتر بێت ئەوە باشترە وە خێراتر کارەکانت بۆ جێبەجێ دەکات،

داگرتنى ئوبونتو

ئێستا وەشانى ٩,٠٤ هەیە،بەڵام باشتر وایە وەشانێدنکى LTS بەکاربهێنیت،لەبەر ئەوەى پاڵپشتى ئەم وەشاندنە دەکەن،بۆ داگرتن کرتەم بکە،دواى ئەوەى بە دروستى داتگرت،بیسوتێنە سەر سى دى،لێرە زۆر بە جوانى باسیکردووە،چۆنێتى سوتاندن

Dual-Booting ویندۆز لەگەڵ ئوبونتو

بەکارهێنانى Startup Manager بۆ گۆڕینى ڕیکخستنى Grub

Grub بەکاردێت بۆ bootup وە کۆنتڕۆڵکردنى بارکردنى بەبێ سەرەکى سیستەمى کارپێکردن،وە هەر ڕێکخستنێکى bootup بێت،ئەتوانى دەستکارى ڕێکخستنەکانى Grub بکەیت لە Startup Manager ئەم هەنگاوى خوارەوە جێبەجێ بکە،

System -> Administration -> Startup Manager  

کاتێک دەیکیتەوە Startup Manager دانەمەزراوە،بۆ دامەزراندنى ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

sudo apt-get install startupmanager  

تێبینى | لەخوارەوە جوانتر باسى دەکەین،

Dual-Booting ماک لەگەڵ ئوبونتو

Mac OS X لە ڕووى پێکهاتە و نەخشە لە لینوکس دەچێت(BSD Unix )،بۆ Dual-booting ماک لەگەڵ ئوبونتو هەموو زانیاریەکانى لەسەر پێکهاتەى سەێرى ئێرە بکە،

دامەزراندنى ماک دواى ئوبونتو

dual boot لەگەڵ OS X هەڵبژاردنى ext2 لە پارچە و جۆرەى دامەزراندنى ئوبونتو،بۆ دامەزراندنى Super Grub Disk ئەتوانى لێرە دایبگریت دواى ئەوە بیسوتێنە سەر سى دى،بۆ دامەزراندنى ئوبونتو دەستکارى Grub start-up list بکە،

sudo nano /boot/grub/menu.lst 

دواى ئەوە ئەم چەند دێڕە زۆر بکە،

title Mac OS X
root (hd0,0)
makeactive
chainloader +1

سیستەمى ماک بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ دووبارە بڕۆ بۆ تێرمیناڵى Mac OS Xپەنجە بنێ بە F8 یان -s

fdisk -e /dev/rdisk0
flag 2 <--note that flag 2 is my Mac partition number two
quit
y
reboot

ئەگەر دڵنیا نییت کە ئیش دەکات،ئەوە ئەتوانى Super Grub Disk بەکاربهێنیت،یان grub چالاک بکە،

دامەزراندنى ئوبونتو دواى ماک

نوێیکردنەوە بۆ وەشانى نوێی

دامەزراندنەوەى پڕۆگرام دواى وەشانى نوێی