لێدەری ڕەنگاڵەی VLC

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٧:٤٤، ٥ی ئایاری ٢٠١٠ لە لایەن ئارا (لێدوان | بەشدارییەکان) (Vlc media player گۆزرایەوە بۆ VLC media player)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
فیلمی نیوەی مانگ لەسەر لێدەری ڕەنگاڵەی VLC بە کوردی

VLC لێدەر، پەخشکەر، گۆڕەرێکی سەرچاوە کراوەیە. VLC ئەتوانێ پەڕگەی سەر CD, DVD و پەخشە ڕایەڵییەکان بخوێنێتەوە و وێنەی ڤیدیۆیی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بگرێت. VLC کۆدێکی خۆی بەکار دەبات و لەسەر زۆرینەی سیستەمەکان کار دەکات و پاڵپشتی زۆرێک لە زمانەکانیش دەکات. لەوانە زاراوەی سۆرانی کە بە ڕێژەی %٣٣ی وەرگێڕدراوە و ئێستا لە نەرمەکاڵاکەدا هەیە و زاراوەی کرمانیش کە بە ڕێژەی %١١ی وەرگێڕدراوە، بەڵام تا ئێستا تێکهەڵکێشی نەکراوە.

مێژوو

VLC لە سەرەتادا پڕۆژەی لە VideoLan پێکهاتبوو، کە بریتیبوو لە ڕاژەخوازێک و ڕاژەکارێک بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ لەسەر ڕایەڵە کە لەلایەن چەند خوێندکارێکی École Centrale Paris ـەوە داڕێژرابوو کە لە ١ شوباتی ٢٠٠١ ـدا یەکەم وەشانی لەژێر مافی GPL ـدا وەشێندرا، بەڵام ئێستا چەندین داڕێژەر و هاوکاریکەر بەشدارن لە پڕۆژەکەدا لە سەرانسەری جیهاندا.


ئەمانەش ببینە