Webmaster

لە چاوگ
Share/Save/Bookmark
پێداچوونەوی ‏٢٣:٤٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە لایەن Kurdish EAgle (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەیەک دروست کرا بە 'Webamaster '''وێبداڕێژ''' (تێکەڵکەر و داڕێژەری وێب) هەروەها ناودەبرێت بە '''ئەندازیاری تەلارسا...')

Webamaster وێبداڕێژ (تێکەڵکەر و داڕێژەری وێب) هەروەها ناودەبرێت بە ئەندازیاری تەلارسازی وێب ،گەشەپێدەری وێب ،دانەری پێگە، بەڕێوەبەری وێبگە، یان (بەنافەرمی) webmeister وێب مایستر ،کەسێكە بەرپرسە لە پارێزگاری کردنی وێبگەیەك یان زیاتر ،ئەرکەکانی وێبداڕێژ لەوانەیە دڵنیابوون بێت لە ڕاژەکارەکانی وێب ،کارکردنی نەرمەكاڵا و ڕەقەڵا بەوردی ،دیزاینکردنی وێبگە ، بەدیهێنان و بژارکردنی پەڕگەکانی وێب ،وەڵامدانەوە بۆ لێدوانی بەکارهێنەران ،تاقیکردنەوەی هاتوچۆ بۆناو پێگە.
وێبداڕێژەکان "پێویستە توانای تەواویان هەبێت لەگەڵ نەرمەکاڵاکانی مامەڵەکردنی وێب ،نەرمەکاڵاکانی کرداری پارە-دان ،وە نەرمەکاڵاکانی پاراستن.

وێبداڕێژەکان لەوانەیە گشتیتی شارەزابن لەگەڵ HTML کە زۆرترین یان هەموو لایەکانی وێب بەڕێوەدەبەن ،دەکەوێتە سەر سروشتی ئەو وێبگەیەی کە بەڕێوەی دەبەن ،وێبداڕێژەکان ئاساییانە زمانی سکرێپتەکانی وەکو جاڤاسکرێپت ،PHP ، و Perl لەوانیە واپێویست بێت کە چۆنیەتی پێکهێنەری ڕاژەکارەکانی وێب بزانن ،وەکو Apache یان IIS وە خزمەت کردن وەکو بەڕێوەبەری ڕاژەکار.
وە پێناسەی گۆڕاو بۆ وێبداڕێژ بریتییە لە کەسیبازرگان کە ڕاگەیاندنە سەرهێڵییەکان بەکاردەبات بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان یان/وە خزمەتگوزارییەکان ئەمە پێناسەی ڕووکاری وێبداڕێژ فراوان دەکات نەک تەنها لایەکانی تەکنەلۆژی و سەرپەرشتیاری بنیادنانی وێب و مامەڵەکردن ،بەڵکو بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکیش ،ڕیکلامکردن ،بازاڕ ، داواکردن بۆ لێکۆڵینەوەی پێگە.


بەستەری دەرەکی