گنو

لە چاوگ

گنو (ئینگلیزی GNU) کورتکراوەی (GNU is Not UNIX)ە. پرۆژەی GNU بۆ پێکهێنانی نەرمەکاڵای پتەو و جێگیر و دروستکردنی سیستەمێکی ئازاد، چەندین ئامراز و داوانامەی بەسوودی لە ژێر یونیکس و لینوکسدا هێناوەتە پێش، کە دەتوانین بڵێین ناوکی kernel سیستەمەکەی لینوس تۆرڤاڵدس و ئامرازەکانی GNU پێکەوە سیستەمێکی "لینوکس" دروست دەکەن.

ناوی GNU

ناوی GNU واتای جۆرە گایەکی شاخدار دەگەیەنێت (بەڵام وەک له ‌سەرەوە نووسراوە كورتكر‌اوەی [GNU is Not UNIX]ە)، كە سەری ئەم گایە بووە بە نیشانەی پرۆژەکە. بۆ زیاتر تەماشای لاپەڕەی (http://www.gnu.org/graphics/agnuhead.html) بكه بە درێژی باس لەم نیشانەیە دەکات.

ئامراز و داوانامەی GNU

لەو ئامراز و داوانامانەی GNU كە بایەخی تەواویان هەیە لای بەکارهێنەری سیستەمی لینوکس بەگشتی و بەرنامەداڕێژ بەتایبەتی:

  • Shell bash
  • وەرگێڕی تایبەت gcc بۆ زمانەکانی C++,C لەگەڵیدا ++g.
  • ڕاستكەرەوەی هەڵە و شیتەڵكردنی debugger gdb .
  • - GNUmake بۆ دروستكردنی داوانامە لە سەرچاوەی كۆد.
  • نووسەری emacs و چەندین بەرنامەی تر...

دامەزراندنی GNU

پرۆژەی GNU بۆ دروستكردنی نەرمەکاڵای سەربەست تەنها واتای ئەوە ناگەیەنێت كە بەرنامەکان خۆڕایی بن، بەڵكوو دەکرێت خۆت گۆڕانكاری لەم بەرنامانەدا بكەیت و پەرەی پێ بدەیت، ‌ڕیتشارد ستالمان Richard Stallman - كە كاری لە زۆربەی ئەو ئامرازانەدا كردوە كە لە سەرەوەدا ناو بران –كە لە پەیمانگایەک به ناوی (MIT) كە كورتكراوەی (Massachusettes Institute of Technology)ە، لە كامبرج كاری دەکرد، دەستی كرد بە دروستكردنی پرۆگرامی شیاو بۆ یونیكس كە كۆدەکەی لە سەرچاوەی کراوەوە بنە بگرێت و بۆ یەکەمین جار ئەم داواكارییەی لە دوو گرووپی (net.unix-wizards و net.usoft) بڵاوكردەوە. ئەمڕۆكە GNU یەکێكە له ‌پرۆژەکانی (Free Software Fundation FSF) كە وەک باسكرا گوزارشت لە هێنانەدیی سیستەمێكی ئازاد دەکات، هەموو بەرنامەداڕێژێك پاش قایلبوونی مەرجەکانی پرۆژەکە وەرگرتنی مۆڵەتی GPL دەتوانێت ئەندام بێت و كار لە پەرەپێدانی بەرنامەکاندا بكات.

ڕێگەپێدان و مۆڵەتی GPL

مۆڵەتنامەی General Public License کە بە کورتکراوەی (GPL) ناسراوە، ئەو ڕێسا و ڕێنوێنییانە لەخۆ دەگرێت کە چۆنێتی مامەڵەکردن بە بەرهەمەکانی گنو و سەرچاوەکراوە ڕوون دەکاتەوە. ئەم مۆڵەتنامەیە ڕێگە دەدات كە بەرنامەکەش بفرۆشرێت، لە راستیدا مەبەستی (GNU) مەبەستێكی زۆر ڕامیاریتره لەوەی زۆر كەس تێی دەگات، لای (GNU) گرنگە كە هەر كۆدێك دەنووسرێت بە كراوەیی بمێنێتەوە، پاشان هەر بەرنامەداڕێژێكی دی ئەم كۆدە بەکار ببات، ڕێی لێ نەگیراوە بەمەرجێك ئەویش كۆدەکەی خۆی بخاتەوە پێش چاوی بەرنامەداڕێژەرەکانی تر. بۆیە پرۆگرام یان نەرمەکاڵای ئازاد مەبەست لە نرخەکەی نییە بەڵكوو مەبەست لە كۆدەکەیەتی.

بەستەری دەرەکی

  • ماڵپەڕی فەرمی گنو GNU.org

سەرچاوەکان