یارمەتی:ناوەڕۆک

لە چاوگ
(ڕەوانەکراوە لە یارمەتی:ناوەرۆکەوە)

پێش ئەوەی بنوسیت دەبێت بزانیت کەنوسینی کوردی ئەگەر لەسەر سیستەمی ترەوە بیت بێجگە لەلینوکس، هەموویان چێکراون وە بنەماشیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کارە گەورەیەی کورد ئایتی گرووپ کردویەتی، هەندێکی تر دروستبوون، بێجگە لەدووبارەکردنەوە کارێک نین کەهیجی لەکرۆکی باسەکە و کێشەی کوردی و بزوێنەکەی گۆڕیبێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی لەژێر لینوکسدا پێناسەکان تەواترن بۆ تەختەکلیلی کوردی و فەرمین. تەختەکلیلێکی کوردی دوروستکراوە تەختەکلیلی چاوگ کەئێمە داوامان ئەوەیە لێرە و لەمەودوا ئەوە بەکاربەریت. تکایە بابەتی تەختەکلیلی چاوگ بەوردی بخوێنەوە تاوەکو هۆکاری ئەم نوسینەت زیاتر لاڕوونتر بێت. ئەوە بزانە بەکاربردنی ئەو تەختەکلیلە نەناوی کاری ئێمەوەی پێوەیە و نەخواستمان بەکاربردن و سەرلێشێواندنە. تەنها ئەوەیە لەو تەختەکلیلە پێناسەکان دروست و زانستین بۆ کێشەی بزوێن و ک و ك.

نوسینی بابەتێکی نوێ

تکایە پێش ئەوەی بابەتێک زۆر بکەی، لەدەستە ڕاستەوە خشتەی گەڕان بەکاربەرە، نەوەکو پێشتر هەبێت یان بەشێک بێت لەوتارێکی تر. ئەگەر هیچی نەدۆزیەوە؟ ئەوجا کرتەی ئەم پەڕەیە دروست بکەی بکە. یان بەشێوەی بەستەری:

http://www.chawg.org/wiki/Babeti_Nwe

لەجیاتی Babeti_Nwe تۆ ناونیشانەی ئەو بابەتە بنوسە کەدەتەوێت بینوسیت.

سەردێڕ و بەستەری بابەتەکە

بەخۆشحاڵیەوە لەوەشاندنی نوێی MediaWiki دەتوانرێت بەستەر بەجودا ناونیشانی پەڕە بەجودا بن. بۆ نمونە دەمانەوێت بەستەری بابەتی HTML ئەوها بێت:

http://www.chawg.org/wiki/HTML

بەڵام سەردێڕی بابەت یاخود وتارەکە بەم شێوەیە بێت: فێربوونی زمانی HTML بەکوردی

  • ئەمە گرنگیەکی تایبەتی هەیە لەناساندن و ئاسان بەکاربردنی بەستەرەکاندا، چونکە بەستەر بەشێوە سۆرانیەکە کەوەردگێڕێت لەوێبگەڕ بۆ ascii دوورو درێژ دەبێت و ناڕوون و شڵەژاو دەردەچێت. ئەگەر ناونیشانەکەی کوردی بێت بەم شێوەیە دەردچێت بۆ نمونە:
8%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A98%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A98%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A9

بۆ بەرگەگرتن لەمە. ئەم هەنگاوە بچوکەی خوارەوە بکە:

  • پەڕەکە کەدروستی دەکەیت باناوەکەی بەپیتی ئینگلیزی بێت وەکو HTML. لەخواری بابەتەکەوە ئەم کۆدە دابنێ:
 {{DISPLAYTITLE:فێربوونی زمانی HTML بەکوردی}}

ئەمەش ئەنجامەکەی HTML

دانانی ئاگاداری و خشتەی زانیاری و داڕێژەی گرنگ

تێبینی گرنگ

وەکو باوە لەویکیدا، کاتێک نوسینێک ئاگاداریە یان لەناو بابەتێکدا دەتەوێت سەرنجی تایبەت بەو بەشە یان بەو باسە بخەیتە بەرچاوی خوێنەر. دەتوانیت تێبینی گرنگ بەکار ببەیت بەم شێوەیە:

{{note|وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری <tt>XP,Vista,Windows7</tt> بەکار دەبەن، کە [[Chawg Keyboard Layouts|تەختەکلیلی چاوگ]] بەکارببەن. زانیاری و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..}}

ئەنجامەکەی:

Note= تێبینی گرنگ: وەکو پێویستیەک بۆ نوسینی کوردی لەکۆمپیوتەر بەگشتی و سەر پەڕەکانی چاوگ بەتایبەتی. ئامۆژگاری ئەوانە دەکەین کەسیستەمی کارگێڕی ویندۆز جۆری XP,Vista,Windows7 بەکار دەبەن، کە تەختەکلیلی چاوگ بەکارببەن. زانیاری و هۆکاری بەکاربردنەکە لەپەڕەکەدا نوسراوە..

پشکنین و پێداچوونەوە

ئەگەر بابەتێک پێداچوونەوەی زانستی و ڕێنووسی بۆ کرابێت دەتوانرێت ئەمەی {{Pshknin}} بۆ زۆر بکرێت لە سەری سەرەوە یان خواری خوارەوە و بەم شێوەیە بە خۆکار دەردەکەوێت:

Pshkini= پێداچوونەوە و پشکنین: ئەم بابەتە پێداچوونەوەی بابەتی زانستی و ڕێنوسی لەسەر بنەمای ڕێنووسی یەکگرتووی زمانی کوردری بۆ کراوە و دەشێت بۆ چاپ.

بابەت و زانیاری بەسەرچوو

ئەگەر بابەتێک یان زانیاریەک دەبینیت کە دەبێتە هۆی کێشە یان بەسەرچووە و نوێ نەکراوەتەوە، تکایە ئەمە {{Konbwe}} زۆر بکە. ئەمەش ئەنجامەکەیەتی:

konbwe= بەسەرچووە : ئەم بابەتە یان زانیاریاییە نوێ نەکراوەتەوە و بەسەرچووە. دەشێت کێشە چێبکات بۆت.

تکـــــایە گەر دەتوانیت یارمەتیمان بدە بۆ نوێکردنەوەی و گونجاندنی. سوپاسی بێپایانمان!


وشە لە فەرهەنگی زکوردەوە

هەر وشەیەک دەنوسیت کە دەزانیت لە فەرهەنی زکورد هەیە تکایە ئاوها بەکاری بەرە {{Zkurd|Object}} وە ئەنجامەکەی ئەمە دەکات بە نمونە:
zkurd= Object

خشتەی زانیاری

هەروەها دروستکردنی خشتەیەک کەباوترین خەسڵەتی بابەتەکانی ویکیپیدیایە دەتوانیت بەم شێوەیە دروستی بکەیت:


{{infobox|description=About Chawg |developer=Chawg Wiki User|website=http://www.chawg.org |system=Linux/GNU|image=[[Image:Chawg-logo-Wiki.png|center|140px|]]}}

ئەنجامەکەی

وێنە/لۆگۆ
Chawg-logo-Wiki.png
دەربارە

About Chawg

داڕێژەران

Chawg Wiki User

ماڵپەڕ

http://www.chawg.org

سیستەم

Linux/GNU


























نوسینی سەردێڕ

سەردێڕ خۆکار دەچێتە ئەو خشتە یان سندووقە بۆرەوە. بۆیە گرنگە بۆ خوێنەر ئێمە بەشەکان لەسەر بنەمای دروست جودا بکەینەوە.

	=Serdêrr 1=
	==Serdêrr 2==
	===Serdêrr 3===
	====Serdêrr 4====
	=====Serdêrr 5=====
	======Serdêrr 6======
	

دەتوانیت نوسینەکەی هەڵبژێریت و یەکجار کرتە لەسەر دووگمەی A بکەیت لەسەرەوە.

ڕیزبەندی

* یەکەم
* دووەم
* سێیەم
** یەکەمی بەشی سێیەم
** دووەمی بەشی سێیەم

ئەمە ئەنجامی ئەو کۆدانەی سەرەوەیە:

  • یەکەم
  • دووەم
  • سێیەم
    • یەکەمی بەشی سێیەم
    • دووەمی بەشی سێیەم

دانانی وێنە

بۆ دانانی وێنە دەبێت وێنەکە پێشتر باربکەیت لێرەوە Special:Upload. ناوی وێنەکە بەشێوەیەکی دروست بێت بۆ نمونە لۆگۆی میدیاویکی ئاوها دروستە mediawiki_logo.png نەک بۆشایی و ناونیشان دووربێت لەخودی وێنەکەوە. بۆ دانانی وێنە شێوەی زۆرە، بەڵاوم باترینیان ئەم جۆرەیە:

[[Image:Chawg-logo-Wiki.png|left|thumb|242px|دەربارەی وێنەکە]]
یان
[[پەڕگە:File.png|200px|thumb|left|alt text]]

تێبینی: دەبێت تەنها ناونیشانی وێنەکە بنووسی لە دووای بارکردن بۆ نموونە:

http://chawg.org/wiki/chawg.png

کە دەکاتە ئەمە:

chawg.png

زانیاری زۆرتر

دانانی بەستەر

دوو شێواز هەیە بۆ دانانی بەستەر:

  • بەستەری ناوخۆیی (بەستەر بۆ بابەتێکی ناو ویکی) لەم جۆرەیاندا تەنها ناونیشانی بابەتەکە دەکرێتە نێوان دوو جووت کەوانەوە
[[PHP]]

دەرەنجام: PHP

تێبینی:

  • ئەتوانی وشەیەک بکەیتە بەستەر بۆ بابەتێک کە هێشتا بوونی نییە لە ویکی، کە بە ڕەنگی سوور دەردەکەوێت، گەر لە داهاتوودا بابەتێک بەو ناونیشانە زیادکرا خۆکار دەبێتە بەستەر بۆ ئەو بابەتە و ڕەنگی دەگۆڕدرێت بۆ شین. بە هەمان شێوازی سەرەوە جێبەجێ دەکرێت و دەرەنجامەکەی وەک XHTML دەبێت.
  • ئەتوانیت وا بکەیت ئەو دەقەی ئەیکەیتە ناونیشانی وتارێک جیاواز بێت لێی، بەم شێوەیە:
[[HTML|فێربوونی HTML بە کوردی]]

دەرەنجام: فێربوونی HTML بە کوردی

  • بەستەری دەرەکی
[http://chawg.org چــاوگ]

ئەنجامەکەی: چــاوگ

نوسینی لاتینی

ئەو پیت و وشانەی کەکوردی سۆرانی نین، دەتوانین بیانخەیتە نێو تاگی TT تاوەکو کاردانەوەی لەسەر نەمێنێت و زەقتر دەرکەوێت. بۆ ئەم مەبەستە دووگمەیەکی نوێ دروستکراوە بەناوی tt بەدەستیش دەتوانیت ئاوها ئەم کارە بکەیت:

<tt>Latini Word</tt>

دیاریکردنی هاوپۆل

Note= تێبینی گرنگ: هاوپۆلەکان دەکرێت زۆربن و وردتربن. بۆیە دەتوانیت هاوپۆلی تر زۆر بکەیت، ئەگەر بۆ نمونە لەڕیزبەندی هەموو هاوپۆلەکان نەبوون. تکایە پێش دانانی هاوپۆل چاوبخشێنە بەلیستەکەدا.

ئەوەی زۆر گرنگە دەبێت بابەتەکان بەپێی خودی باسەکانیان لەسەر بنەمای هاوپۆل جودا بکرێنەوە. لەئێستادا هاوپۆلەکان بریتین لە:


[[Category:Linux]]
[[Category:Network]]
[[Category:Software]]
[[Category:Hardware]]
[[Category:Programming]]
[[Category:WebDesign]]
[[Category:OS]]
[[Category:Tips and Tricks]]
[[Category:Others]]

گرنگیدان بە SEO بۆ ناساندنی بە ئامێرەکانی گەڕان

تاوەکو پەڕەکان زیاتر دەرکەون لە ئەنجامی گەڕانەکان، ئەوە دەبێت گرنگی بە سەردێڕ، کلیلەوشە و وێنەی تایبەت بە بابەتەکە زۆر بدەین. واتا بابەتێک نوسراوە، تۆ هەڵدەستیت وەکو ئەم خشتەیەی خوارەوە سەردێڕەکان ڕیز دەکەیت. بەڵام وریابە لە هەمان وتار شتەکان هەڵبژێرە نەوەکو شتێکی ناپەیەوەند و دوور لە ناوەڕۆکەکەوە بۆ ناساندنی زیاتر و شیاوی دەرکەوتنی لە بەستەری تۆڕەکان. وریابە نەکەویتە ئەوەی بەکارببرێن بۆ ڕاکێشانی کلیک Clickbait و ناوەڕۆکێکی بۆش وەکو باوە ئێستا و کارێکی زۆر نـــاڕەوشتانەیە.

{{#seo:
|title=Your page title
|title_mode=append
|keywords=these,are,your,keywords
|description=Your meta description
|image=Uploaded_file.png
|image_alt=Wiki Logo
}}

دانانی کۆد لەهەمان هێڵدا

ئەگەر بمانەوێ کۆدیک لەناو دێڕێکی کوردیدا کەلەڕاستەوە بۆ چەپە بۆ نمونە $name = "Sam"; لەناو هەمان دێڕدا. ئەوە کۆدەکە بخەرە ناوی تاگی CODE ــەوە. بۆ ئەم مەبەستە دووگمەیەک دروستکراوە کە پیتێکی C لەسەرە.بەدەستیش دەتوانیت ئاوها ئەم کارە بکەیت:

<code>CODE Heman hell</code>

ڕەنگکردنی کۆدەکان

ڕەنگکردنی کۆد، ئەمە گرنگی تایبەتی خۆی لەدەرخستنی فرمان و گۆڕاو و لێدوان...هتد. ئەم کردارە بە SyntaxHighlightin ناسراوە. بۆ ئەم مەبەستە دووگمەیەکی نوێ دروستکراوە، کە لەشێوە $S سوورە. هەرکاتێک کۆدەکانت دانا یەکجار دیاریان بکە و کرتەی دووگمەکەی بکە. بەم شێوەیە:

PHP

<source lang='php'>
function getAdder($x)
{
    return function ($y) use ($x) {
        return $x + $y;
    };
} 
$adder = getAdder(8);
echo $adder(2); // prints "10"
</source>

ئێستا ئەو کۆدە لەنێو ویکی تاقیدەکەینەوە بەم شێوەیە دەردەچێت:

function getAdder($x)
{
    return function ($y) use ($x) {
        return $x + $y;
    };
} 
$adder = getAdder(8);
echo $adder(2); // prints "10"

تێبینی ئەوە بکە لەدیاریکردنی نرخی زمانەکەدا

lang='php'

لەو نمونەی سەرەوە کۆدەکان بریتین لەکۆدی php بەڵام گەر زمانێکی تر بوو وەکو html دەبێت ئەو نرخە بکەیت بە html4strict. لەم نمونانەی خوارەوە باشتر تێدەگەیت:

HTML

<source lang='html4strict'>
      <table align=center>
      <tr><th> Heading 1 </th><th> Heading 2 </th></tr>
      <tr>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 1 text </td>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 2 text </td>
      </tr>
      </table>
</source>

ئەمەش ئەنجامەکەیەتی:

      <table align=center>
      <tr><th> Heading 1 </th><th> Heading 2 </th></tr>
      <tr>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 1 text </td>
      <td style="padding:10px;"> This is cell 2 text </td>
      </tr>
      </table>

بۆ CSS بەم شێوەیە:

CSS

<source lang='css'>
body {
background:#707070 none repeat scroll 0 0;
font-family:"Unikurd Web", Tahoma, "DejaVu Sans", Arial, Verdana;
font-size:10pt;
direction: rtl;
}
</source>

ئەنجامەکەی:

body {
background:#707070 none repeat scroll 0 0;
font-family:"Unikurd Web", Tahoma, "DejaVu Sans", Arial, Verdana;
font-size:10pt;
direction: rtl;
}

جیاکردنەوی هێڵێک و ژمارەدان بەڕیزەکان

هەمان کات دەتوانیت ژمارە بدەیت بە ڕیزی کۆدەکان، ئەمەش زۆرجار لە کۆدێکی دوورودرێژدا پێویستە بۆ زانینی خوێنەر کە چۆن و لە کوێیە. هەمان شت زەقکردنەوەی ڕیزێک Highlight هەمان بۆ زیاتر وردبینییە. بۆ نمونە:

<source lang='php' line start='76' highlight='3'>
<?php
    define('IN_PHPBB', true);
    $phpbb_root_path = (defined('PHPBB_ROOT_PATH')) ? PHPBB_ROOT_PATH : './';
    $phpEx = substr(strrchr(__FILE__, '.'), 1);
    include($phpbb_root_path . 'common.' . $phpEx);

    // Start session management
    $user->session_begin();
    $auth->acl($user->data);
    $user->setup();

    page_header('Title Here');

    $template->set_filenames(array(
        'body' => 'yourpage_body.html',
    ));

    make_jumpbox(append_sid("{$phpbb_root_path}viewforum.$phpEx"));
    page_footer();
?>
</source>

وەک دەبینیت دەمانەوێت ژمارە بۆ ڕیزەکان دابنێت و لە 76 بەرەوسەرەوە دەست پێبکات و ڕیزی 3 مان بۆ زەق بکاتەوە. ئەمەش ئەنجامەکەی:

<?php
    define('IN_PHPBB', true);
    $phpbb_root_path = (defined('PHPBB_ROOT_PATH')) ? PHPBB_ROOT_PATH : './';
    $phpEx = substr(strrchr(__FILE__, '.'), 1);
    include($phpbb_root_path . 'common.' . $phpEx);

    // Start session management
    $user->session_begin();
    $auth->acl($user->data);
    $user->setup();

    page_header('Title Here');

    $template->set_filenames(array(
        'body' => 'yourpage_body.html',
    ));

    make_jumpbox(append_sid("{$phpbb_root_path}viewforum.$phpEx"));
    page_footer();
?>

زمانەکانی تر هەریەکە و بەناوەکەی خۆیەوە لەو خانەیە دەگۆڕدرێت. تێبینی ئەوە بکە ئێمە لەسەر بنەمای ڕەنگکردنی GeSHi کۆدەکان ڕەنگدەکەین هەرچەندە ڕەنگکردن لەڕووخساری تردا زۆرن وەکو Classic, Tango, Vim.