تەختەکلیلەکانی چاوگ

لە چاوگ
Note= تێبینی گرنگ: تەختەکلیلی چاوگ نوێکراوەتەوە و لەگەڵ تەختەکلیلی سەرجەم سیستەمە کارگێڕییەکان بە ستاندارد و فەرمی کراوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە. تکایە بۆ داگرتنی نوێترین وەشان کرتە لێرە بکە
Note= تێبینی گرنگ: ئەگەر وەشانی پێشووی تەختەکلیلی چاوگت دامەزراندووە، تکایە ئەو وەشانە لە کۆپیوتەرەکەت بسڕەوە پاشان وەشانی نوێ دابگرە.

تەختەکلیلەکانی چاوگ جووتێ تەختەکلیلن بۆ سیستەمی کارگێڕی ویندۆز، لەسەر بنەمای هەردوو تەختەکلیلی ئینگلیزی و تەختەکلیلی عەرەبی دروست کراون بۆ نووسین بە پیتی کوردی لەنێو کۆمپیوتەر و سەر تۆڕی ئینتەرنێت.

داگرتن و دامەزراندن

چۆنیەتی دامەزراندن لە ویندۆز ڤیستا و ٧

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی تەختەکلیل و لە شوێنێک لەنێو کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی بکە.
دامەزراندن:

  • پەڕگە پەستێنراوەکە بکەرەوە بە ناوی Chawg_Keyboard_Layouts ـە.
  • لەناویدا پەڕگەی دامەزراندن/setup ـی تیادایە بەهەمان شێوە بەناوی Chawg_Keyboard_Layouts، دوو کرتەی لێ بکە تا پەنجەرەی دامەزراندنت بۆ دەکرێتەوە و پاشان بەردەوام بە لە هەنگاوەکانی دامەزراندن.
  • بڕۆ بۆ Control Panel، پاشان Regional and Languages بکەرەوە. کرتە لە تابی Keyboard and Languages بکە و کرتە لە Change Keyboards بکە (لە ویندۆز XP کرتە لە Details بکە).
  • دواتر وەک ئەوە بکە کە لە وێنەکەدایە. نیشانەی ڕاست بدە لە یەکێک لەو دوو تەختەکلیلە کە دەتەوێت پێی بنووسیت. (ئەگەر تەختەکلیلەکە لە لیستە بچووکەکەدا نەبوو، کرتە لە show more بکە بۆ پیشاندانی لیستی هەموو تەختەکلیلەکان.

دیمەنی تەختەکلیل

دیمەنی تەختەکلیلەکانی چاوگ. کرتە لە وێنەکە بکە بۆ بینینی بە گەورەیی

ئەمانەش ببینە