Bitwarden

لە چاوگ

بیتواردن - Bitwarden ڕاژەیەکی خۆڕاییە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی (تێپەڕەوشەکان passwords). لەسەر (سەرچاوەکراوە open-source) بنیاتنراوە. بیتواردن کۆگای زانیاریی چوونە ناو سیستەم و ماڵپەڕ و ڕاژەکانی تری وێب و بەرنامەکانی سەر کۆمپیوتەر دەکات، کە تۆ زۆرجار ناو، ئیمەیل یان تێپەڕەوشەکە لەبیر دەکەیت، ئەو بۆت دەنووسێت و لەکاتی پێویست دا دەتوانێ زانیارییەکانت بداتەوە. بۆ نموونە چوونە سەر سندوقی پۆستەئەلیکترۆنیەکەت، یان چوونە ناو مەکۆیەک، ئەو زانیارییەکان هەڵدەگرێت و لەکاتی چوونەناوسیستەمەکەدا بۆت دەنووسێت.

بیتواردن بەشێوەی (ناوبەست interface) لەسەر وێب، (داوانامە application)ی سەربەخۆ لەسەر کۆمپیوتەر، (درێژکراوە extension)ی سەر وێبگەڕ، ئەپی مۆبایل و فرمانی سەر کۆنسۆڵ (CLI) ئامادە کراوە و دەتوانرێت بەکار ببرێت.