Common Language Runtime

لە چاوگ

کورتکراوەکەی (CLR)، ژینگەیەکی تایبەتییە بۆ ڕەخساندنی سەکۆی دۆت نێت (.Net Framework) لە کاتی جێبەجێبوونی (run-time) بەکاربەرییەکانیدا (applications). لە کاتی جێبەجێبووندا بەرنامەکان لەم سەکۆیەدا، وەرگێڕدراون بۆ کۆدێکی تایبەت کە بە (CIL) ناودەبرێت، کە لە بنەڕەتەوە بە مسیل (MSIL کورتکراوەی Microsoft Intermediate Language) ناسرابوو، کاتێ بەرنامەکە جێبەجێ دەبێت ئەم کۆدەش (CIL) وەردەگێڕدرێتە سەر کۆدی زمانی سیستەمی کارپێکردنەکە، لە ڕێگەی وەرگێڕێ کە بە وەرگێڕی (JIT) کورتکراوەی (just-in-time compiler) ناودەبرێت.


سەرچاوە

بەستەری دەرەکی