كاتێك هه‌رسێ زانستی فیزیا‌و زینده‌ناسی و كۆمپیوته‌ر تێكه‌ڵده‌بێت
هه‌ر "وجوودێكی زیندوو-a living being" دوو ڕه‌گه‌زی تێدایه:
- كۆمه‌ڵێك له فرمان (instruction) كه كه به سیسته‌مه‌كه ده‌ڵێت چۆن به‌رده‌وام بێت و وه‌چۆن خۆیشی دروستكاتهوه.
- میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی فرمانه‌كان.
له زینده‌ناسیدا به‌م دوو به‌شه ده‌ووترێت: جینات(genes) و مێتابوڵیزم(metabolism: بریتییه له هه‌ردوو كرداری تێك‌شكان(catabolism) و دروستكردنی خواردن(anabolism) له كرداری هه‌رسدا).
به‌ڵام ئه‌مه به‌جه‌ختكردنه‌وه ئه‌وه ده‌هێنێت كه پێویستمان به شتی زینده‌ناسی نه‌بێت له‌باره‌یانه‌وه. بۆ نموونه، ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر به‌رنامه‌یه‌كه كه ده‌توانێت كۆپی له‌خۆی بگرێته‌وه له یادگای كۆمپیوته‌ردا، هه‌روه‌ها توانای گواستنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كانی دیكه، ئه‌م نموونه گونجاوه بۆ پێناسه‌ی "وجوودی زیندوو" كه من پێشتر ئاماژه‌م پێداوه.
هاوتای هه‌ر ڤایرۆسێكی بایۆلۆجی، ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر زیاتر فۆرمێكی ساده‌ن، چونكه ته‌نها فرمان یان جیناتی تێدایه، وه هیچ مێتابوڵیزمێكی تێدا نیه له ناوه‌وه‌ی خۆیاندا، له‌باتی ئه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه دووباره پرۆگرامی مێتابوڵیزم ده‌كاته‌وه له كۆمپیوته‌ری هۆست(host) یان شانه‌كه‌دا(cell).
هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی پرسیاریان كردووه كه ئاخۆ ده‌بێت ڤایرۆس وه‌كو ژیان حیسابی بۆ بكرێت؟! له‌به‌رئه‌وه‌ی مشه‌خۆرن(parasite) وه بوونێكی سه‌ربه‌خۆیان نیه له هۆستهكانی خۆیاندا؟!
به‌ڵام دواتر زۆرینه‌ی فۆرمه‌كانی ژیان، به‌خودی خۆشمانه‌وه تێیدا مشه‌خۆرین، له‌وێدا خۆراك ده‌كرێن(feed of) وه پشتی پێده‌به‌ستن بۆ مانه‌وه‌یان له فۆرمه‌كانی تری ژیاندا.
من وا بیرده‌كه‌مه‌وه كه ڤایرۆسه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌بێت وه‌كو ژیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌وانه‌یه ئه‌مه شتێكمان پێ بڵێت ده‌رباره‌ی سروشتی مرۆڤ(سروشتی شه‌ڕانی بوونی مرۆڤ). كه ته‌نها فۆرمی ژیانه ئێمه دروستمانكردبێت تاوه‌كو ئێستا، كه به‌ته‌واوی تێكده‌ره(purely destructive) كه ده‌دوێت سه‌باره‌ت به دروستكردنی ژیان له هاوشێوه‌ی خۆماندا.
سەرچاوە:
و. له ئینگلیزییه‌وه: هاوار به‌رزنجی