ئەڵقەی ٥٦ لە پۆدکاستی چاوگ
لە چاوگ
ساختەکردنی هواوی، گووگڵ: وە زانیاری ڕووکەش و هەڵە و تەفرە
- هواوی لەڕێکلامێکی بازرگانییدا، کامێرای DSLR بەکارهێناوە بەڵام وەک کامێرای Huawei nova 3 نیشانیدەدات.
- گوگڵ تایبەتمەندی (Good news) هەواڵی باش بۆ گوگڵ ئەسیستانت زیاد دەکات.
- ئێستا لە ئەندرۆیدەوە دەتوانی دوای چەند چرکەیەک پەشیمان ببیەوە لە ناردنی پۆستی ئەلکترۆنی لەرێگەی Gmailوە و پۆستەکە بگەڕێنیەوە.
- مۆبایلی POCOPHONE F1 لەلایەن شیاومیەوە تایبەتمەندی زۆر بەرز و نرخی زۆر هەرزان(لەچاو تایبەتمەندیەکان).
- ئایا ئەنتەرنێت و زانیاریی کراوە بەسوودن بەو خێراییە، یان بەزیان؟
- چی بەرهەم دێت، کاتێک تۆ هەموو شت تەنها زانیاریی ڕووکەشی بزانیت؟
- چەند گرنگە لەپاڵ زانیاری، سەرچاوەی کتێب و فەرهەنگ بخوێنیتەوە؟
- ئەوەی دەنوسرێت و لە گەڕان دەیدۆزیتەوە، شەرتە ڕاستبن؟
- بەڵگە، ئاتگومێنت/دەلیل چەند گرنگە، لە جیاتی تەنها نوسین؟
- تاکو چەند ڕۆشنبیری ڕووکەشی/سەتحی لەوانەی سەرەوە دەبینیت؟
لە کوێ دەیبیستیت؟
بەستەرەکانی ئەم ئەڵقەیە