درۆزنەڕاژە یان فێڵەڕاژە کێیە و چییە؟

لە چاوگ
لە نەبوونی ئەمەدا

بریتییە لەو هەموو ڕاژانەی کە بەشێوەیەک لە شێوەکان یان ئەوەتا ڕەقەکاڵایەکی ماندوو و چرچە بە کرێگیراوە Dedicated ، یان ئەوەتا لە شێوەی Virtual گیراوە لەسەر هەمان جۆرە ڕەقاکاڵا، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ چەندی تر و دابەشکراون. ئەنجا کەسێک کە خاوەنی هەر هەژمارێکی بانکە یان شێوەپارەدانێکی سەرهێڵی هەیە، دەچێت دەیگرێت و بە هیچ زانیارییەوە، بەبێ هیچ بڕوانامەیەکی ڕاژە بەڕێوەبردن، بەبێ هیچ بنەڕەتێکی جیهانیش بۆ بازرگانی ڕاژە دەیکات. ئاستی زانستی بەڕێوبەرانیان (تایبەت بەم بوارە) جێگای نوکتەیە. کۆتاییان بە سزادانێکی توند و لێوەرگرتنی بڕێکی زۆری پارەیە، یان سووچی زیندانێکە و بەربەستکردنی هەتاهەتاییەتی لە دووبارەکردنەوەی ئەم جۆرە کارە بەبێ مۆڵەتی فەرمی.

شوێنی ئەم جۆرانە و بازاڕیان

لە هەموو دەڤەریک کە یاسا نەبێت و بەرەڵاییەکی بێشوومار هەبێت. وە ئاستی وشیاری تاک و کۆمەڵگاکە بۆ ئەو بوارە لە ژێر سفرەوە بێت، ئەمانە وەکو پەتا زۆر دەبن. وە زۆرجار پەنابۆبردنیان وەکو ئامرازیک کاتێک نەتوانرێت بە ڕاستەوخۆ لە کۆمپانییەکی بەخشەر وەربگیرێت. بۆیە لە رێگای دەڵاڵەوە(هەرچەندە بانگەشەی root) یش بکات کارەکانیان بۆ دەکرێت. دیارە مەبەستی دەڵاڵەکان زیاتر هەندی قازانجی مادییە، کە دیارە هەموو دۆخەکەس بەخراپی لەسەر بە تڕۆکردنی ئەو بوارە زانستییەشە. وەکو هەموو بوارەکانی تری.

کورد و ئەم بەشە

بەداخەوە وەکو لە هەموو بوارەکاندا لە جیهانی سێیەمین و لە هەرە ناوچە دواکەوتووەکانین لە ڕووی بەرهەمێنانەوە و ئاستی زانستییەوە بە تایبەت ئایتی و لق و پۆپەکانی. کورد بەتایبەت باشور لەم ساڵانەی دواییەدا ئەم نەخۆشییەی پێگەشتووە، کە دەشێت هەمان پەتای عەرەبی و فارسەکانیش هەبێت.

ئایا ڕاژە نییە هەموو ئەو سیفەتانەی سەرەوەی نەبێت و فێڵەڕاژە بێت؟

بەڵێ هەیە، ڕاژەی تری دروست هەیە کە:

  • شوێن و دەزگا و ڕەقەکاڵا و مەرجەکانی ڕاژەی بەردەستە.
  • کەسی تەکنیکار و بەڕێوبەرایەتی و پشتگیریشی هەمان شت بەردەستە.

کەچی لە ڕووی ڕاستگۆیی و ڕاپەڕاندنی کاری بەکارهێنەرانیانەوە لە خراپترینەکان و هەیانە چەندین جار دەستخەڕۆیی (مایەپووچی) کۆمپانیاکەی ڕاگەیاندووە و بەچەندین ناوی تر و ئەدرەسی جۆراو جۆری تر کراوەتەوە. کە زۆربەیان زیاتر بۆ شتنەوەی پارە و ڕاکردنی لە باج و قازانجی زیاتر دەیکەن.

ئایا بەسە کە بڕوانامەی ئەو بوارەت هەبێت؟

  • هەمان شت نەخێر، چونکە بێجگە لەوەی بڕوانامەی بەڕێوبەردنی ڕاژە یەکێکە لە هەرە قورسترین و ئاوکێشترین بوارەکانی ئایتی، بەڵام جۆرایەتی ڕەقەکاڵا، بودجەی تەواو، کارمەند، مەرجەکانی کارەکە و ناوبانگ و ڕاستگۆیی بەردەوام مەرجێکی تری قورسە کە وای کردووە زۆربەی زۆری ئەم خاوەن بڕوانامانە بیر لە کارمەندبوون بکەنەوە نەک چوونە نێو مەترسی کۆمپانیا و لێپرسراوەتییەکەی.

چیبکەین ئەگەر فێڵەڕاژەمان بەدی کرد؟

  • ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی دەیانەوێت بکەونە نێو ئەم گێژاوەوە.