GIMP کورتکراوەی GNU Image Manipulation Program
ـە. نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوەی بەتوانای دەستکاریکردنی وێنەیە. گیمپ لە ساڵی ١٩٩٥ دەرکەوت کە لە سەرەتاوە بریتیبوو لە پڕۆژەیەکی زانستی ھەردوو Spencer Kimball و Peter Mattis لە پۆلێکی زانستی کۆمپیوتەر. لەدوای ساڵێک، گەشەی کرد بۆ پڕۆگرامێکی زۆر بەکاربراوی سەرچاوە کراوەی دەستکاریکردنی وێنە لەگەڵ ھاوکاری بەکارھێنەران لە سەرتاسەری جیھانەوە. ئێستاش GIMP لە لایەن ژمارەیەکی بێشوومار بەکارھێنەرەوە بەکاردەھێنرێت،
داگرتنى گیمپ
ئەوانەى یەکێک لە دابەشکردنەکانى سیستەمی لینوکس بەکاردەهێنن، ئەوە بە بنەڕەت دامەزراوە، بەم شێوەیە بیکەرەوە:
Applications > Graphics > GIMP Image Editor
ئەگەر گیمپ بە شێوەی بنەڕەت نەبوو و دانەمەزرابوو، ئەوا ئەم فرمانە لە تێرمیناڵ بنووسە:
ئوبونتو و دێبیان
apt-get install gimp
OpenSuse
yast -i gimp or zypper in gimp
فێدۆرا
yum install gimp